Al-Ankaboot • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُدْخِلَنَّهُمْ فِى ٱلصَّٰلِحِينَ ﴾
“But as for those who have attained to faith and have done righteous deeds, We shall most certainly cause them to join the righteous [in the hereafter as well].”
[ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] وە ئەو كەسانەیشی كە باوەڕیان هێناوەو كردەوەی چاكیان كردووە (كردەوەى چاك ئەوەیە بۆ خوا بێت و بۆ ریا نەبێت، وە لەسەر سوننەت بێت و بیدعە نەبێت) [ لَنُدْخِلَنَّهُمْ فِي الصَّالِحِينَ (٩) ] ئەوە بە دڵنیایی ئەیانخەینە ناو كۆی بەندە چاكەكانەوە لە بەهەشتدا.