Ar-Room • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَهُمْ فِى رَوْضَةٍۢ يُحْبَرُونَ ﴾
“as for those who attained to faith and did righteous deeds, they shall be made happy in a garden of delight;”
[ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا ] ئەوانەی كە باوەڕدار بوونە [ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] وە كردەوەی چاكیان كردووە (كردەوەى چاك ئەوەیە بۆ خوا بێت و بۆ ریا نەبێت، وە لەسەر سوننەت بێت و بیدعە نەبێت) [ فَهُمْ فِي رَوْضَةٍ يُحْبَرُونَ (١٥) ] ئەوان لە باخ و باخاتەكانی بەهەشتدا لە نازو نیعمەتدان، یاخود گوێ لە گۆرانی خۆش ئەگرن لە بەهەشتدا .