Ar-Room • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنْ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍۢ ثُمَّ إِذَآ أَنتُم بَشَرٌۭ تَنتَشِرُونَ ﴾
“And among His wonders is this: He creates you out of dust – and then, lo! you become human beings ranging far and wide!”
[ وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ ] وە یەكێك لە نیشانەكانی تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە لەسەر زیندوو بوونەوە ئەوەیە كە ئێوەی لە خۆڵ دروست كرد، واتە: ئادەمی باوكتان [ ثُمَّ إِذَا أَنْتُمْ بَشَرٌ تَنْتَشِرُونَ (٢٠) ] پاشان خوای گەورە ئێوەى نەوەى ئادەمى لەسەر زەویدا بڵاو كردۆتەوەو زۆر بوونە.