Ar-Room • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَهُوَ ٱلَّذِى يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ وَهُوَ أَهْوَنُ عَلَيْهِ ۚ وَلَهُ ٱلْمَثَلُ ٱلْأَعْلَىٰ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴾
“And He it is who creates [all life] in the first instance, and then brings it forth anew: and most easy is this for Him, since His is the essence of all that is most sublime in the heavens and on earth, and He alone is almighty, truly wise.”
[ وَهُوَ الَّذِي يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ] وە خوای گەورە ئەو خوایەیە سەرەتا دروستكراوەكان دروست دەكات پاشان لە دوای مردنیش سەرلەنوێ زیندوویان ئەكاتەوە [ وَهُوَ أَهْوَنُ عَلَيْهِ ] كە ئەمەیان ئاسانترە لای خوای گەورە, ئەوەی یەكەمیش هەر ئاسانە بەڵام سەبارەت بە عەقڵ و تێگەیشتنی ئێمە ئەمەیان ئاسانترە [ وَلَهُ الْمَثَلُ الْأَعْلَى فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وە نموونەی هەرە بەرز بۆ خوای گەورەیە لە ئاسمانەكان و زەوی, خوای گەورە لە كەس ناچێت و كەس لە خوای گەورە ناچێت و تاك و تەنها و بێ هاوەڵە [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٢٧) ] وە خوای گەورە زۆر بەعیززەت و باڵادەستە، وە زۆر كاربەجێیە لە وتەو كردەوەیدا.