As-Sajda • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ الٓمٓ ﴾
“Alif. Lam. Mim.”
سووره‌تی (سه‌جده) سووره‌تێكى مه‌ككى یه ته‌نها له ئایه‌تى (١٦-٢٠) نه‌بێت كه مه‌ده‌نى یه‌و (٣٠) ئایه‌ته پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - شه‌وان ناخه‌وت تا سووره‌تى (سه‌جده‌و مولكى) نه‌خوێندایه، وه له نوێژى به‌یانى رۆژى جومعه‌دا سووره‌تى (سه‌جده‌و ئینسانى) ده‌خوێند. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ ال‌م (١) ] له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره)دا باسی ئه‌و پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سوورهتهكانهوه هاتوون.