As-Sajda • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا ضَلَلْنَا فِى ٱلْأَرْضِ أَءِنَّا لَفِى خَلْقٍۢ جَدِيدٍۭ ۚ بَلْ هُم بِلِقَآءِ رَبِّهِمْ كَٰفِرُونَ ﴾
“For, [many are] they [who] say, “What! After we have been [dead and] lost in the earth, shall we indeed be [restored to life] in a new act of creation?” Nay, but [by saying this] they deny the truth that they are destined to meet their Sustainer!”
{ماناكانى (ضلال) له قورئاندا} [ وَقَالُوا أَإِذَا ضَلَلْنَا فِي الْأَرْضِ أَإِنَّا لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ ] وه كافران ئه‌ڵێن: ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه له‌ناو زه‌وی و خۆڵ و خاكدا فه‌وتاین و له‌ناوچووین و نه‌ماین ئایا ئێمه سه‌رله‌نوێ ئه‌بینه‌وه به دروستكراوێكی تازه؟! ئه‌م شته به دور ده‌زانن سه‌باره‌ت به بێده‌سه‌ڵاتى و لاوازى خۆیان [ بَلْ هُمْ بِلِقَاءِ رَبِّهِمْ كَافِرُونَ (١٠) ] به‌ڵكو ئه‌وان به گه‌یشتن به په‌روه‌ردگاریان له ڕۆژی دوایی كافرو بێباوه‌ڕن، (ضَلَال) له قورئانى پیرۆزدا به چه‌ند مانایه‌ك هاتووه: له‌وانه: یه‌كه‌م: ئه‌م مانایه‌ى كه باسمان كرد: به ماناى له‌ناوچون و فه‌وتان و ون بوون و دیار نه‌مان، وه له (سووره‌تى: الأعراف/٥٣) {وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ}، دووه‌م: نه‌زانینى حه‌قیقه‌تى شته‌كان وه‌كو خۆى، وه‌كو له ئایه‌تى (٩٥) سووره‌تى یوسف هاتووه: {قَالُوا تَاللَّهِ إِنَّكَ لَفِي ضَلالِكَ الْقَدِيمِ} وه له (سوره‌تى الضحى: ٧) {وَوَجَدَكَ ضَالاً فَهَدَى}، سێیه‌م: به ماناى گومڕایى له دین هاتووه، وه‌كو له زۆربه‌ى ئایه‌ته‌كانى قورئان، وه‌كو (سوره‌تى فاتحه: ٧) {غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ}.