As-Sajda • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلْمُجْرِمُونَ نَاكِسُوا۟ رُءُوسِهِمْ عِندَ رَبِّهِمْ رَبَّنَآ أَبْصَرْنَا وَسَمِعْنَا فَٱرْجِعْنَا نَعْمَلْ صَٰلِحًا إِنَّا مُوقِنُونَ ﴾
“If thou couldst but see [how it will be on Judgment Day], when those who are lost in sin will hang their heads before their Sustainer, [saying:] “O our Sustainer! [Now] we have seen, and we have heard! Return us, then, [to our earthly life] that we may do good deeds: for [now], behold, we are certain [of the truth]!””
{كافران لە رۆژی قیامەتدا پەشیمان دەبنەوە} [ وَلَوْ تَرَى إِذِ الْمُجْرِمُونَ نَاكِسُو رُءُوسِهِمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئای ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - له‌و كاته‌دا تاوانباران و كافران ببینی كه سه‌ریان شۆڕ كردووه له شه‌رمه‌زاری و په‌شیمانیدا له‌لای په‌روه‌ردگاریان له ڕۆژی دوایی كه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات [ رَبَّنَا أَبْصَرْنَا وَسَمِعْنَا ] ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێستا هه‌موو ڕاستییه‌كانمان به چاوی خۆمان بینی، وه هه‌مووشمان به گوێی خۆمان بیست ئێمه گوێڕایه‌ڵى فه‌رمانه‌كانتین [ فَارْجِعْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا ] بمانگه‌ڕێنه‌وه بۆ دونیا تا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ین [ إِنَّا مُوقِنُونَ (١٢) ] ئێستا یه‌قینمان هه‌یه به‌ڕاستێتی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هێنابووی (خواى گه‌وره ده‌زانێت ئه‌گه‌ر بیانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ دونیایش ئه‌وان ئیمان ناهێنن و كرده‌وه‌ى چاك ناكه‌ن به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كوفر‌و خراپه‌كارى).