As-Sajda • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَفَمَن كَانَ مُؤْمِنًۭا كَمَن كَانَ فَاسِقًۭا ۚ لَّا يَسْتَوُۥنَ ﴾
“Is, then, he who [in his earthly life] was a believer to be compared with one who was iniquitous? [Nay,] these two are not equal!”
{كافران‌و باوەڕداران لای خوا یەكسان نین} [ أَفَمَنْ كَانَ مُؤْمِنًا كَمَنْ كَانَ فَاسِقًا ] ئایا كه‌سێك باوه‌ڕدار بێ وه‌كو كه‌سێك وایه كه فاسق و ده‌رچوو بێ له فه‌رمان و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره؟ ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (ئیمامى عه‌لى) و (عُقْبَة بن أبي مُعْيَط) دابه‌زیوه [ لَا يَسْتَوُونَ (١٨) ] نه‌خێر ئه‌م دوانه یه‌كسان نین [ أَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت)