As-Sajda • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ثُمَّ سَوَّىٰهُ وَنَفَخَ فِيهِ مِن رُّوحِهِۦ ۖ وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تَشْكُرُونَ ﴾
“and then He forms him in accordance with what he is meant to be, and breathes into him of His spirit: and [thus, O men,] He endows you with hearing, and sight, and feelings as well as minds: [yet] how seldom are you grateful!”
[ ثُمَّ سَوَّاهُ ] دوای ئه‌وه‌ی كه ئاده‌می دروست كردووه ڕێكیخستووه [ وَنَفَخَ فِيهِ مِنْ رُوحِهِ ] وه روحی خستۆته به‌ری، لێره (رُوحِهِ) ئیزافه‌ی روحه‌كه بۆ لای خوای گه‌وره ئیزافه‌ی ته‌شریف و ته‌كریم و ڕێزلێنانه، نه‌ك ڕوحی خوای گه‌وره بێت، ئه‌گه‌ر وابوایه ده‌بوایه ئاده‌میش بۆ ئه‌زه‌لی بمایه‌و مردنی به‌سه‌ردا نه‌هاتایه، واته: ئه‌و ڕوحه‌ی ئاده‌م هه‌روه‌كو ئێوه وایه خوا دروستى كردووه، به‌ڵام ڕوحێكی به‌ڕێزو گه‌وره‌یه‌و جیاوازه له‌گه‌ڵ ئێوه‌یه [ وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ ] وه خوای گه‌وره هه‌سته‌وه‌ره‌كانی بیستن و بینین و دڵی به پێ به‌خشیوون (ژیر‌و به‌خته‌وه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌م هه‌سته‌وه‌رانه بۆ گوێڕایه‌ڵى و په‌رستنى خواى گه‌وره به‌كار بهێنێت نه‌ك بۆ خراپه‌كارى و تاوان) [ قَلِيلًا مَا تَشْكُرُونَ (٩) ] به‌ڵام كه‌مێكتان هه‌یه كه شوكرانه‌بژێری ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره بكه‌ن.