Al-Ahzaab • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَمَّا رَءَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلْأَحْزَابَ قَالُوا۟ هَٰذَا مَا وَعَدَنَا ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَصَدَقَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ ۚ وَمَا زَادَهُمْ إِلَّآ إِيمَٰنًۭا وَتَسْلِيمًۭا ﴾
“And [so,] when the believers saw the Confederates [advancing against them], they said, “This is what God and His Apostle have promised us!”- and, “Truly spoke God and His Apostle!” and all this but increased their faith and their readiness to surrender themselves unto God.”
{هەڵوێستی جوامێرانەی باوەڕداران} [ وَلَمَّا رَأَى الْمُؤْمِنُونَ الْأَحْزَابَ ] وه كاتێك باوه‌ڕداران ئه‌و هه‌موو حیزبه‌یان بینی كه لێیان كۆبوونه‌ته‌وه [ قَالُوا هَذَا مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ ] وتیان: ئه‌مه ئه‌و به‌ڵێنه‌یه كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به ئێمه‌یان داوه به سه‌ركه‌وتن له دواى تاقیكردنه‌وه [ وَصَدَقَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ ] وه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ڕاستیان فه‌رمووه [ وَمَا زَادَهُمْ إِلَّا إِيمَانًا وَتَسْلِيمًا (٢٢) ] وه هیچ شتێكیان زیادی نه‌كرد ته‌نها ئیمان هێنان به‌خوای گه‌وره‌و ته‌سلیم بوونیان نه‌بێ كه خۆیان ته‌سلیمی خوای گه‌وره كرد‌و گوێڕایه‌ڵى خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - كرد، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئیمان زیادو كه‌م ده‌كات، به ئیمان و كرده‌وه‌ى چاك زیاد ده‌كات، وه به كوفر‌و تاوان كه‌م ده‌كات).