Al-Ahzaab • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌۭ صَدَقُوا۟ مَا عَٰهَدُوا۟ ٱللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُۥ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا۟ تَبْدِيلًۭا ﴾
“Among the believers are men who have [always] been true to what they have vowed before God; and among them are such as have [already] redeemed their pledge by death, and such as yet await [its fulfillment] without having changed [their resolve] in the least.”
[ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ] (ئه‌نه‌سى كوڕى مالیك) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌نه‌سى كوڕى نه‌زرى) مامم له غه‌زاى (به‌در) به‌شدارى نه‌كرد، وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ئاماده‌ى یه‌كه‌م غه‌زا نه‌بووم كه كوشتارى كافرانت كرد ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره یارمه‌تیم بدات ئاماده بم له كوشتارى كافران ده‌مبینێت كه چى ده‌كه‌م، له غه‌زاى (ئوحود)دا كه موسڵمانان تێك‌شكان، وتى: خوایه من داواى لێبوردنت لێده‌كه‌م كه هاوڕێكانم تێك‌شكان، وه به‌ریم له‌وه‌ى كه كافران ده‌یكه‌ن، پاشان چووه پێشه‌وه (سه‌عدى كوڕى موعاز) پێى گه‌یشت، وتى: ئه‌ى (سه‌عدى كوڕى موعاز) سوێند بێت به خواى باوكم من بۆنى به‌هه‌شت ده‌كه‌م له لاى (ئوحود)ه‌وه، (سه‌عد) فه‌رمووى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ى (ئه‌نه‌سى كوڕى نه‌زر) كردى من نه‌متوانى بیكه‌م، (ئه‌نه‌س) ده‌فه‌رمێت: بینیمان هه‌شتاو ئه‌وه‌نده برین به لهشیهوهیه كه به شمشێرو رم و تیر لێیدرابوو، وه كوژرا بوو وه لاشه‌ى شێوێنرابوو كه‌س نه‌یناسیه‌وه ته‌نها خوشكه‌كه‌ى نه‌بێت به سهرهپهنجهكانى ناسیه‌وه، (ئه‌نه‌س) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (ئه‌نه‌سی كوڕی نه‌ضر)و هاوشێوه‌كانى دابه‌زیوه: له‌ناو پیاواندا كه‌سانێك هه‌ن كه ڕاستگۆ بوونه له‌و به‌ڵێنه‌ی كه به خوای گه‌وره‌یان داوه كه به‌رگری له دینی خوای گه‌وره بكه‌ن [ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ ] جا هه‌یانبووه به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه كه به‌ڵێنیان داوه كه بگه‌ن به دوژمن كوشتاریان بكه‌ن، یاخود مردوونه‌و شه‌هید بوونه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (طلحة له‌م كه‌سانه‌یه) [ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ ] وه هه‌شیانه چاوه‌ڕێیه كه ئه‌جه‌لی بێت و له پێناو خوای گه‌وره بكوژرێ [ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا (٢٣) ] وه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان داوه - صلی الله علیه وسلم - نهیانگۆڕیوهو به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌ری