Al-Ahzaab • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ قُل لِّأَزْوَٰجِكَ إِن كُنتُنَّ تُرِدْنَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيْنَ أُمَتِّعْكُنَّ وَأُسَرِّحْكُنَّ سَرَاحًۭا جَمِيلًۭا ﴾
“O PROPHET! Say unto thy wives: “If you desire [but] the life of this world and its charms - well, then, I shall provide for you and release you in a becoming manner;”
{خێزانەكانی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - خوا‌و پێغەمبەر هەڵدەبژێرن} [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ إِنْ كُنْتُنَّ تُرِدْنَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيْنَ أُمَتِّعْكُنَّ وَأُسَرِّحْكُنَّ سَرَاحًا جَمِيلًا (٢٨) ] كاتێك كه خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - داوای نه‌فه‌قه‌یان كرد چونكه زۆر هه‌ژارو نه‌بوون بوون، (ئیمامى ئه‌بو به‌كر) هه‌ڵسایه گیان (عائیشه)ى كچى لێیبدات و (ئیمامى عومه‌ر)یش هه‌ڵسایه گیان (حه‌فسه)ى كچى لێیبدات و وتیان داواى شتێك له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌كه‌ن كه نیه‌تى، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌یهێشت و به‌رهه‌ڵستى كردن، ئه‌وانیش وتیان سوێند به خواى گه‌وره له‌مه‌ودوا داواى شتێك له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ناكه‌ین كه نه‌یبێت، وه خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو سه‌رپشكى كردن له نێوان دونیا‌و دوارۆژدا: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به خێزانه‌كانت بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه جوانی و ڕازاوه‌یی ژیانی دونیاتان ده‌وێ وه‌رن با ته‌ڵاقتان بده‌م واته: ئه‌وه‌ی كه ئه‌تانه‌وێ پێتان ئه‌به‌خشم به‌ڵام لێتان جیا ئه‌بمه‌وه‌و ته‌ڵاقتان ئه‌ده‌م و بۆ خۆتان بڕۆن و دوای دونیا بكه‌ون