Al-Ahzaab • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰنِسَآءَ ٱلنَّبِىِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍۢ مِّنَ ٱلنِّسَآءِ ۚ إِنِ ٱتَّقَيْتُنَّ فَلَا تَخْضَعْنَ بِٱلْقَوْلِ فَيَطْمَعَ ٱلَّذِى فِى قَلْبِهِۦ مَرَضٌۭ وَقُلْنَ قَوْلًۭا مَّعْرُوفًۭا ﴾
“O wives of the Prophet! You are not like any of the [other] women, provided that you remain [truly] conscious of God. Hence, be not over-soft in your speech, lest any whose heart is diseased should be moved to desire [you]: but, withal, speak in a kindly way.”
{نابێت ئافرەتان دەنگیان ناسك بكەنەوە لە كاتی قسە كردن لەگەڵا پیاوانی نامەحرەم} [ يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِنَ النِّسَاءِ إِنِ اتَّقَيْتُنَّ ] ئه‌ی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئێوه وه‌كو هیچ له ئافره‌تانی تر نین ئه‌گه‌ر ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن، واته: پله‌و پایه‌و فه‌زڵ و ئه‌جرو پاداشتان یه‌كجار زۆره [ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ ] وه نابێت كاتێك كه له‌گه‌ڵ پیاوانی بێگانه‌دا قسه‌تان كرد به نه‌رمی و ناسكی قسه بكه‌ن [ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ ] ئه‌و كاته كه‌سێك كه نه‌خۆشی نیفاق یان نه‌خۆشی شه‌هه‌وات و ئاره‌زوو له دڵیدا بێ له‌وانه‌یه ته‌ماح بكات [ وَقُلْنَ قَوْلًا مَعْرُوفًا (٣٢) ] وه كاتێك كه له‌گه‌ڵ پیاوانى بێگانه‌و نامه‌حره‌مدا قسه‌تان كرد قسه‌ی جوان بكه‌ن با قسه‌كانتان دوور بێت له نه‌رمى و ناسكى و گومانه‌وه‌و وه‌كو پیاوى خۆتان قسه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن، (ئافره‌ت ده‌بێت له‌گه‌ڵ پیاوى خۆى به نه‌رمى و ناسكى قسه بكات، وه له‌گه‌ڵ پیاوى بێگانه‌و نامه‌حره‌م به زبرى قسه بكات، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه).