Al-Ahzaab • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱلْمُسْلِمِينَ وَٱلْمُسْلِمَٰتِ وَٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ وَٱلْقَٰنِتِينَ وَٱلْقَٰنِتَٰتِ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلصَّٰدِقَٰتِ وَٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰبِرَٰتِ وَٱلْخَٰشِعِينَ وَٱلْخَٰشِعَٰتِ وَٱلْمُتَصَدِّقِينَ وَٱلْمُتَصَدِّقَٰتِ وَٱلصَّٰٓئِمِينَ وَٱلصَّٰٓئِمَٰتِ وَٱلْحَٰفِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَٱلْحَٰفِظَٰتِ وَٱلذَّٰكِرِينَ ٱللَّهَ كَثِيرًۭا وَٱلذَّٰكِرَٰتِ أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةًۭ وَأَجْرًا عَظِيمًۭا ﴾
“VERILY, for all men and women who have surrendered themselves unto God, and all believing men and believing women, and all truly devout men and truly devout women, and all men and women who are true to their word, and all men and women who are patient in adversity, and all men and women who humble themselves [before God], and all men and women who give in charity, and all self-denying men and self-denying women, and all men and women who are mindful of their chastity, and all men and women who remember God unceasingly: for [all of] them has God readied forgiveness of sins and a mighty reward.”
{لە پاداشت وەرگرتندا جیاوازی لە نێوان ژن‌و پیاودا نیە} [ إِنَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ ] (ئوم عومارهى ئه‌نصارى) هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وتى: هه‌موو شتێك ته‌نها باسى پیاوانه‌و نابینم باسى ئافره‌تان بكرێت، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، وه (ئوم سه‌له‌مه‌ى) خێزانی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئێمه‌ی ئافره‌تان له قورئاندا باس ناكرێین وه‌كو پیاوان كه باس ده‌كرێن؟ خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: به‌ڕاستی پیاوانی موسڵمان و ئافره‌تانی موسڵمان، (هه‌ر چه‌نده كه خوای گه‌وره بفه‌رمێت (الْمُسْلِمِينَ) ژن و پیاو ده‌گرێته‌وه) [ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ] وه پیاوانی باوه‌ڕدارو ئافره‌تانی باوه‌ڕدار [ وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ ] وه پیاوانی خواپه‌رست و گوێڕایه‌ڵ وه ئافره‌تانی خواپه‌رست و گوێڕایه‌ڵ [ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ ] وه پیاوانی ڕاستگۆ و ئافره‌تانی ڕاستگۆ [ وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ ] وه پیاوانی ئارامگر‌و ئافره‌تانی ئارامگر [ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ ] وه پیاوانی خۆبه‌كه‌مزان و ئافره‌تانی خۆبه‌كه‌مزان، یان له عیباده‌تدا ملكه‌چ بۆ خوای گه‌وره [ وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ ] وه پیاوانی خێرخواز‌و ئافره‌تانی خێرخواز [ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ ] وه پیاوانی ڕۆژووه‌وان و ئافره‌تانی ڕۆژووه‌وان [ وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ ] وه ئه‌و پیاوانه‌ی كه داوێنی خۆیان له حه‌رام ئه‌پارێزن، وه ئه‌و ئافره‌تانه‌یشی كه داوێنی خۆیان له حه‌رام ئه‌پارێزن [ وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ ] وه ئه‌و پیاوانه‌ی كه زۆر زیكر‌و یادی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن، وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه زۆر زیكر‌و یادی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن له هه‌موو حاڵهتێكیاندا، (پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: ئه‌گه‌ر پیاو شه‌و هه‌ستێت و خێزانه‌كه‌ى هه‌ستێنێت و دوو ركات نوێژ بكه‌ن ئه‌وا له‌و كه‌سانه ناونوس ده‌كرێن كه زۆر زیكر‌و یادى خواى گه‌وره‌یان كردووه) [ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا (٣٥) ] ئا ئه‌مانه به ژن و پیاوه‌وه خوای گه‌وره لێخۆشبوو‌ن و ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ ئاماده‌كردوون.