Al-Ahzaab • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍۢ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ ٱلْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ ۗ وَمَن يَعْصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَٰلًۭا مُّبِينًۭا ﴾
“Now whenever God and His Apostle have decided a matter, it is not for a believing man or a believing woman to claim freedom of choice insofar as they themselves are concerned: for he who [thus] rebels against God and His Apostle has already, most obviously, gone astray.”
{نابێت باوەڕداران لە بڕیاری خوا‌و پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم – لابدەن} [ وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ ] وه بۆ هیچ باوه‌ڕدارێكی پیاو و ئافره‌ت حه‌ڵاڵ نیه كه كاتێك خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بڕیارێك بده‌ن ئه‌وان سه‌رپشك بن له‌وه‌ی كه شتێكی تر هه‌ڵبژێرن، به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌ریان پابه‌ندى گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بن - صلی الله علیه وسلم - [ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكات [ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُبِينًا (٣٦) ] ئه‌وه گومڕا بووه گومڕابوونێكی زۆر ئاشكرا، (ابن كثير) سێ هۆى هاتنه خواره‌وه‌ى بۆ ئه‌م ئایه‌ته هێناوه‌و ده‌فه‌رمێت: له‌سه‌ر (ئوم كه¬لثومی كچی عوقبه‌ی كوڕی ئه‌بی موعیه‌ط) دابه‌زیوه، كه یه‌كه‌م ئافره‌ت بووه له دواى رێككه‌وتننامه‌ى حوده‌یبیه كۆچى كردووه، خۆى پێشكه‌شى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كردووه ئه‌میش خۆى نه‌یویست و ماره‌ى كرد له (زه‌ید) له پاش ئه‌وه‌ى (زه‌ینه‌ب)ى ته‌ڵاقداو ئه‌میش خۆى و براكه‌ى پێیان ناخۆش بوو، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، یاخود له‌سه‌ر (جوله‌یبیب) دابه‌زیوه كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - داخوازى ئافره‌تێكى ئه‌نصارى بۆ كرد باوكى وتى: با پرس به دایكى بكه‌م، دایكى وتى: كه‌س نه‌ما پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆ (جوله‌یبیب) داواى ده‌كات! سوێند به خوا نایده‌مێ كه نه‌مداوه به فڵان و فڵان، كچه‌كه‌یش گوێى لێ‌بوو وتى: ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و رازى بێت منیش رازیم و نامفه‌وتێنێت و رازى بوون و خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، یاخود له‌سه‌ر (زه‌یدی كوڕی حارثه) له‌گه‌ڵ (زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش) دابه‌زیوه كه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - داخوازی (زه‌ینه‌بی) كردووه -كه خزمی خۆی بووه- بۆ (زه‌ید)، كه (زه‌ینه‌ب) قوڕه‌یشی بووه‌و (زه‌یدیش) كۆیله‌یه‌كی ئازادكرا‌و بووه وتوویه‌تی: پێی ڕازی نابم، دواتر خوای گه‌وره ئه‌و ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندووه‌و (زه‌ینه‌ب) پێی ڕازی بووه.