Al-Ahzaab • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذْ تَقُولُ لِلَّذِىٓ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِ وَأَنْعَمْتَ عَلَيْهِ أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ وَٱتَّقِ ٱللَّهَ وَتُخْفِى فِى نَفْسِكَ مَا ٱللَّهُ مُبْدِيهِ وَتَخْشَى ٱلنَّاسَ وَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَىٰهُ ۖ فَلَمَّا قَضَىٰ زَيْدٌۭ مِّنْهَا وَطَرًۭا زَوَّجْنَٰكَهَا لِكَىْ لَا يَكُونَ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ حَرَجٌۭ فِىٓ أَزْوَٰجِ أَدْعِيَآئِهِمْ إِذَا قَضَوْا۟ مِنْهُنَّ وَطَرًۭا ۚ وَكَانَ أَمْرُ ٱللَّهِ مَفْعُولًۭا ﴾
“AND LO, [O Muhammad,] thou didst say unto the one to whom God had shown favour and to whom thou hadst shown favour, “Hold on to thy wife, and remain conscious of God!” And [thus] wouldst thou hide within thyself something that God was about to bring to light for thou didst stand in awe of [what] people [might think], whereas it was God alone of whom thou shouldst have stood in awe! [But] then, when Zayd had come to the end of his union with her, We gave her to thee in marriage, so that [in future] no blame should attach to the believers for [marrying] the spouses of their adopted children when the latter have come to the end of their union with them. And [thus] God’s will was done.”
[ وَإِذْ تَقُولُ لِلَّذِي أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَأَنْعَمْتَ عَلَيْهِ ] (زه‌یدی كوڕی حارثه) كه خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی ڕژاندووه به‌سه‌ریدا به‌وه‌ی هیدایه‌تی داوه بۆ ئیسلام، وه تۆش ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - نیعمه‌تت ڕژاندووه به‌سه‌ریدا به‌وه‌ی كه ئازادت كردووه له كۆیلایه‌تی، وه خۆشه‌ویستت بووه، وه (زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش)ت بۆ ماره كردووه كاتێك كه كێشه‌یان هه‌بوو پێی ده‌فه‌رمیت: [ أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ وَاتَّقِ اللَّهَ ] ئه‌ی (زه‌ید) خێزانه‌كه‌ی خۆت له‌لای خۆت بهێڵه‌ره‌وه، واته: ته‌ڵاقی مه‌ده، وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌و په‌له مه‌كه له ته‌ڵاق دانیدا [ وَتُخْفِي فِي نَفْسِكَ مَا اللَّهُ مُبْدِيهِ ] وه شتێك له نه‌فسی خۆتدا ئه‌شاریته‌وه كه خوای گه‌وره ئاشكرای ئه‌كات كه خوای گه‌وره به وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - ناردووه كاتێك كه (زه‌ید) (زه‌ینه‌ب) ته‌ڵاق ئه‌دات تۆ له دوای ئه‌و ماره‌ی ئه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داب و نه‌ریته‌ى كه له‌سه‌رده‌می نه‌زانیدا هه‌بووه نه‌مێنێت كه ئه‌یانووت: هه‌ر كه‌سێك كه كوڕێكی به (ته‌به‌نی) هه‌بێ و په‌روه‌رده‌ی كردبێ ئه‌و كوڕه كه له ئه‌سڵدا كوڕی ئه‌م نیه ته‌نها خزمه‌تی كردووه‌و گه‌وره‌ى كردووه‌و لای ئه‌م بووه، به‌مه ئه‌یانووت بووه به كوڕی، ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات ئه‌وه نابێ ماره‌ی بكاته‌وه، خوای گه‌وره ویستی ئه‌و داب و نه‌ریته نه‌زانى و نه‌فامییه نه‌هێڵێ، (عائیشه) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - شتێكى له قورئان بشاردایه‌ته‌وه ئه‌وا ئه‌م ئایه‌ته‌ى ده‌شارده‌وه، به‌ڵام هیچى نه‌شاردۆته‌وه‌و هه‌مووى گه‌یاندووه) [ وَتَخْشَى النَّاسَ ] وه تۆ له خه‌ڵكى ئه‌ترسێی له‌وه‌ی كه تانه‌و ته‌شه‌رت لێ بده‌ن [ وَاللَّهُ أَحَقُّ أَنْ تَخْشَاهُ ] به‌ڵام خوای گه‌وره شایه‌نتره كه لێی بترسێی {خوای گەورە خۆی لە ئاسمانەوە مارەی زەینەبی لە پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - بڕی} [ فَلَمَّا قَضَى زَيْدٌ مِنْهَا وَطَرًا زَوَّجْنَاكَهَا ] وه دوای ئه‌وه‌ی كه (زه‌ید) (زه‌ینه‌ب)ى ماره كرد‌و گواستیه‌وه‌و پێویستی خۆی جێبه‌جێ كرد‌و پێكه‌وه نه‌گونجان و پێویستی پێی نه‌ما له دوای ئه‌وه له تۆی ماره ئه‌كه‌ین، واته: ئه‌مه ماره كردنێك بوو خوای گه‌وره له ئاسمانه‌وه زه‌ینه‌بی له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ماره كرد به‌بێ ماره بڕین و وه‌لی ئهمرو شایه‌ت و ماره‌یی، ئه‌مه تایبه‌ت بوو به پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -، وه (زه‌ینه‌ب)یش زۆر جار شانازی به‌سه‌ر خێزانه‌كانی تری پێغه‌مبه‌ردا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌كردو ئه‌یفه‌رموو: كه‌سوكارتان هاوسه‌رگیریان به ئێوه كردووه، به‌ڵام من له سه‌رووی حه‌وت ئاسمانه‌وه خوای گه‌وره ماره‌ی كردووم له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -، (زه‌ینه‌ب له‌به‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - رازى بوو هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ زه‌یددا بكات و وازى له حه‌زو ئاره‌زووى خۆى هێنا دواتر خواى گه‌وره بۆى قه‌ره‌بوو كرده‌وه به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -) وه (زه‌ید ته‌نها هاوه‌ڵه كه له قورئانى پیرۆزدا ناوى هاتووه) [ لِكَيْ لَا يَكُونَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ حَرَجٌ فِي أَزْوَاجِ أَدْعِيَائِهِمْ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕداران هیچ پێ‌ناخۆش بوون و ته‌نگی و ته‌سكی و مه‌شه‌قه‌یه‌ك له‌سه‌ریان نه‌مێنێ له خواستنی هاوسه‌رى ئه‌و كوڕانه‌ی كه كوڕی خۆیان نین به‌ڵام گه‌وره‌یان كردوون و له‌لای ئه‌مان گه‌وره بوونه كه (ته‌به‌نی) پێ ئه‌ووترێ له دوای ئه‌وه‌ی كه ژنی ته‌ڵاق دا بۆ ئه‌مان حه‌ڵاڵه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رده‌می نه‌زانیدا حه‌رامیان ئه‌كرد، (زینایان به‌لاوه ئاسایی بووه به‌ڵام ئه‌م ماره‌كردنه‌یان به‌لاوه حه‌رام و سه‌یر بووه) [ إِذَا قَضَوْا مِنْهُنَّ وَطَرًا ] كاتێك كه ئیشیان پێیان نه‌ماو پێویستی نه‌ما دوای گواستنه‌وه ته‌ڵاقی دا ئه‌توانن ماره‌یان بكه‌ن [ وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ مَفْعُولًا (٣٧) ] وه كاری خوای گه‌وره جێبه‌جێ ئه‌بێ و كه‌س نیه كاری خوای گه‌وره بگه‌ڕێنێته‌وه‌و له زانیارى خواى گه‌وره‌دا بووه كه (زه‌ینه‌ب) ده‌بێت به هاوسه‌رى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -