Al-Ahzaab • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا نَكَحْتُمُ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ فَمَا لَكُمْ عَلَيْهِنَّ مِنْ عِدَّةٍۢ تَعْتَدُّونَهَا ۖ فَمَتِّعُوهُنَّ وَسَرِّحُوهُنَّ سَرَاحًۭا جَمِيلًۭا ﴾
“O YOU who have attained to faith! If you marry believing women and then divorce them ere you have touched them, you have no reason to expect, and to calculate, any waiting period on their part: hence, make [at once] provision for them, and release them in a becoming manner.”
{عیددەی ئافرەتی تەڵاقدراو پێش گواستنەوە} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نَكَحْتُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌تانی باوه‌ڕدارتان ماره كرد [ ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَمَسُّوهُنَّ ] پاشان ته‌ڵاقتان دان پێش ئه‌وه‌ی كه بیانگوازنه‌وه‌و جیماعیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن [ فَمَا لَكُمْ عَلَيْهِنَّ مِنْ عِدَّةٍ تَعْتَدُّونَهَا ] ئه‌وه هیچ عیدده‌یه‌كیان له‌سه‌ر نیه به‌ڵكو دوای ئه‌وه‌ی كه ته‌ڵاقدرا ڕاسته‌وخۆ ئه‌توانێ شوو بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو پێش گواستنه‌وه مێرده‌كه‌ی مرد ئه‌وه وه‌ك دوای گواستنه‌وه وایه‌و جیاوازی نیه‌و ده‌بێت چوار مانگ و ده ڕۆژ چاوه‌ڕێ بكات پاشان ده‌توانێت شو بكاته‌وه [ فَمَتِّعُوهُنَّ ] كه ئافره‌تتان ته‌ڵاق دا ئه‌وه ماره‌یی خۆیان بده‌نێ، یان جگه له ماره‌یی هه‌ر شتێكى بده‌نێ وه‌كو هه‌دیه‌و دیاریه‌ك، (ئافره‌ت پێش گواستنه‌وه ته‌ڵاق بدرێت نیوه‌ى ماره‌ییه‌كه‌ى ده‌كه‌وێت له پێشه‌كى و پاشه‌كى، وه دواى گواستنه‌وه ته‌ڵاق بدرێت هه‌موو ماره‌ییه‌كه‌ى ده‌كه‌وێت له پێشه‌كى و پاشه‌كى، به‌ڵام خۆى داواى ته‌ڵاق بكات هیچى ناكه‌وێت و ده‌بێت ماره‌ییه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پیاوه‌كه ئیتر پێش گواستنه‌وه بێت یان دواى گواستنه‌وه جیاوازى نیه) [ وَسَرِّحُوهُنَّ سَرَاحًا جَمِيلًا (٤٩) ] وه ده‌ستبه‌رداریان بن ده‌ستبه‌ردارێكی جوان به‌وه‌ی كه هیچ ئازارێكی نه‌ده‌یت وه مافه‌كانی به‌ته‌واوی پێ بده‌ی.