Al-Ahzaab • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱدْعُوهُمْ لِءَابَآئِهِمْ هُوَ أَقْسَطُ عِندَ ٱللَّهِ ۚ فَإِن لَّمْ تَعْلَمُوٓا۟ ءَابَآءَهُمْ فَإِخْوَٰنُكُمْ فِى ٱلدِّينِ وَمَوَٰلِيكُمْ ۚ وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌۭ فِيمَآ أَخْطَأْتُم بِهِۦ وَلَٰكِن مَّا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًا ﴾
“[As for your adopted children,] call them by their [real] fathers’ names: this is more equitable in the sight of God; and if you know not who their fathers were, [call them] your brethren in faith and your friends. However, you will incur no sin if you err in this respect: [what really matters is] but what your hearts intend - for God is indeed much-forgiving, a dispenser of grace!”
{دەبێت هەموو كەس بەناوی باوكییەوە بانگ بكرێت} [ ادْعُوهُمْ لِآبَائِهِمْ هُوَ أَقْسَطُ عِنْدَ اللَّهِ ] (عبدالله¬ى كوڕى عومه‌ر) ده‌فه‌رمێت: ئێمه هه‌ر به (زه‌یدى كوڕى محمد) بانگى (زه‌یدى كوڕى حاريثه) مان ده‌كرد تا خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، وه عائیشه ده‌فه‌رمێت: (سه‌هله‌ى كچى سوهه‌یلى كوڕى عه‌مر) كه خێزانى (ئه‌بى حوزه‌یفه‌ى كوڕى عوتبه) بوو هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وتى: (سالم) كه كۆیله‌ى ئازادكراوى (ئه‌بو حوزه‌یفه) بوو دێته ژووره‌وه بۆ ناومان، وه من ته‌نها یه‌ك پۆشاكى كاركردنم له‌به‌ره‌و سه‌رم رووته، وه ئێمه به كوڕى خۆمانى داده‌نێین، كه (ئه‌بو حوزه‌یفه) به‌خێوى كردبوو به(ته‌به‌نى) هه‌روه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - (زه‌یدى) به‌خێو كردبوو (به‌ته‌به‌نى)، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: به‌ناو باوكی خۆیانه‌وه بانگیان بكه‌ن ئه‌وه دادپه‌روه‌رتره لای خوای گه‌وره نه‌ك به‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌خێوی كردوون و خزمه‌تیان ئه‌كات، چونكه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (هه‌ركه‌سێك خۆى بداته پاڵ جگه له باوكى و بیشزانێت كه ئه‌و كه‌سه باوكى نیه ئه‌وه كوفرى كردووه) (به‌ڵام بۆ رێز‌و خۆشه‌ویستى به كه‌سێك بڵێیت كوڕم، یان كچم ئه‌وه دروسته‌و ئاساییه‌و پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - خۆى به‌كارى هێناوه) [ فَإِنْ لَمْ تَعْلَمُوا آبَاءَهُمْ ] وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش نه‌تانزانی كوڕی كێیه‌و باوكی كێیه [ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ وَمَوَالِيكُمْ ] ئه‌وه براتانه له دینداو برای دینیتانه یان خزمه‌تكارتانه، (ئه‌بو به‌كره) ده‌فه‌رمێت: (من له‌و كه‌سانه‌م كه نازانرێت باوكم كێیه، بۆیه من براى دینیتانم) [ وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ فِيمَا أَخْطَأْتُمْ بِهِ ] وه تاوانیشتان له‌سه‌ر نیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بكه‌ن به هه‌ڵه كه‌سێك به خێزانه‌كه‌ی خۆی بڵێ وه‌ك دایكم وای یان خوشكم، له ده‌می ده‌رچێت و نیه‌تی نه‌بێ، یاخود كه‌سێك به‌ناوی باوكیه‌وه بانگ نه‌كات [ وَلَكِنْ مَا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ ] به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له دڵتانه‌وه به عه‌مدی ده‌رئه‌چێ ئه‌وه تاوانتان له‌سه‌ره‌و (ظيهاره) و كه‌فاره‌ت ده‌كه‌وێته سه‌رتان، به خێزانه‌كه‌ت بڵێیت: وه‌كو دایكم یان خوشكم وایت، ئه‌وا ده‌بێت به‌نده‌یه‌ك ئازاد بكه‌یت، كه ئێستا نیه ده‌بێت دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك به رۆژوو بیت، نه‌تتوانى ده‌بێت شه‌ست فه‌قیر تێر بكه‌یت ژه‌مه خواردنێك، یان نه‌وه‌د كیلۆ برنج بده‌یت به فه‌قیر [ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.