Al-Ahzaab • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ تُرْجِى مَن تَشَآءُ مِنْهُنَّ وَتُـْٔوِىٓ إِلَيْكَ مَن تَشَآءُ ۖ وَمَنِ ٱبْتَغَيْتَ مِمَّنْ عَزَلْتَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكَ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰٓ أَن تَقَرَّ أَعْيُنُهُنَّ وَلَا يَحْزَنَّ وَيَرْضَيْنَ بِمَآ ءَاتَيْتَهُنَّ كُلُّهُنَّ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِى قُلُوبِكُمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَلِيمًۭا ﴾
“[know that] thou mayest put off for a time whichever of them thou pleasest, and mayest take unto thee whichever thou pleasest; and [that,] if thou seek out any from whom thou hast kept away [for a time], thou wilt incur no sin [thereby]: this will make it more likely that their eyes are gladdened [whenever they see thee], and that they do not grieve [whenever they are overlooked], and that all of them may find contentment in whatever thou hast to give them: for God [alone] knows what is in your hearts - and God is indeed all-knowing, forbearing.”
[ تُرْجِي مَنْ تَشَاءُ مِنْهُنَّ وَتُؤْوِي إِلَيْكَ مَنْ تَشَاءُ ] (عائیشه) غیره‌ى ده‌كرد له‌و ئافره‌تانه‌ى كه خۆیان پێشكه‌ش به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌كردو ده‌یووت: ئایا ئافره‌ت شه‌رم ناكات به‌بێ ماره‌یی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن؟ خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه خۆیانت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ى ویستت لێ بێت دوای ده‌خه‌ی و ره‌تى ده‌كه‌یته‌وه‌و ناتته‌وێت، وه ئه‌وه‌یشی كه ویستت لێ بێت پێشی ئه‌خه‌ی و ده‌تته‌وێت و به ویستی خۆته كامه‌یان ئه‌هێنی و كامه‌یان ناهێنێ [ وَمَنِ ابْتَغَيْتَ مِمَّنْ عَزَلْتَ ] وه ئه‌وه‌ی كه ویستووته‌و ئه‌وه‌ی كه نه‌توویستووه [ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكَ ] هیچ تاوانێكت له‌سه‌ر نیه، یاخود وترا ئه‌مه مه‌به‌ست پێی دابه‌ش كردنی سه‌ره‌یه به‌سه‌ر خێزانه‌كانیدا كه له حه‌قی پێغه‌مبه‌ردا - صلی الله علیه وسلم - واجب نه‌بووه به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ریشی واجب نه‌بووه هه‌ر دادپه‌روه‌ر بووه له نێوان خێزانه‌كانیدا [ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ تَقَرَّ أَعْيُنُهُنَّ وَلَا يَحْزَنَّ ] كه ئه‌م سه‌رپشكیه‌ی خوای گه‌وره به‌تۆی به‌خشیوه‌و تۆی سه‌رپشك كردوه له‌نۆره‌ى مانه‌وه‌ى لای خێزانه‌كانت ئه‌مه باشتره بۆیان كه چاویان پێی ڕۆشنا بێ كه بزانن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و خه‌فه‌ت نه‌خۆن كه ئه‌گه‌ر فه‌زڵی یه‌كێكیانتدا به‌سه‌ر یه‌كێكی تریاندا [ وَيَرْضَيْنَ بِمَا آتَيْتَهُنَّ كُلُّهُنَّ ] وه ڕازی بن به‌وه‌ی كه پێیانت به‌خشیوه به هه‌موویان [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِي قُلُوبِكُمْ ] وه خوای گه‌وره‌ش هه‌رچی له دڵی ئێوه بێ و شاردبێتتانه‌وه خوای گه‌وره ئه‌یزانێ و ئاگای له هه‌مووی هه‌یه [ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَلِيمًا (٥١) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و حه‌لیمه‌و په‌له ناكات له سزادانی به‌نده‌كانیداو لێخۆشبووه.