Al-Ahzaab • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَٰٓئِكَتَهُۥ يُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِىِّ ۚ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ صَلُّوا۟ عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا۟ تَسْلِيمًا ﴾
“Verily, God and His angels bless the Prophet: [hence,] O you who have attained to faith, bless him and give yourselves up [to his guidance] in utter self-surrender!”
{فەرمانكردن بە سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - } [ إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ] به دڵنیایى خوای گه‌وره‌و فریشته‌كان صه‌ڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌ده‌ن، صه‌ڵاوات دانی خوای گه‌وره دابه‌زینی ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و میهره‌بانی و به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌وره‌یه، وه مه‌دح و سه‌نای خوای گه‌وره‌یه له‌لای فریشته‌كان، وه صه‌ڵاواتی مه‌لائیكه‌تیش بریتییه له داوای لێخۆشبوو‌ن [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا (٥٦) ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ش زۆر صه‌ڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بده‌ن و سه‌لامى لێ بكه‌ن، (صه‌ڵاوات شێوازى زۆره به‌ڵام باشترینیان ئه‌وه‌یه كه له ته‌حیاتدا ده‌یخوێنین).