Al-Ahzaab • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًۭا مُّهِينًۭا ﴾
“Verily, as for those who [knowingly] affront God and His Apostle - God will reject them in this world and in the life to come; and shameful suffering will He ready for them.”
{فەزڵی سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - } وه صه‌ڵاوات فه‌زڵى یه‌كجار زۆره له‌وانه: هه‌ركه‌سێك یه‌ك صه‌ڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بدات ئه‌وا خواى گه‌وره ده صه‌ڵاوات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه ده‌دات، وه ده تاوانى ده‌سڕێته‌وه، وه ده پله به‌رزى ده‌كاته‌وه، وه زۆر صه‌ڵاوات دان هۆكاره بۆ لێ‌خۆش بوونى تاوان و نه‌هێشتنى غه‌م و په‌ژاره‌ى دونیا‌و قیامه‌ت و نزیكى له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌به‌هه‌شتدا، وه ئه‌و كه‌سه‌ى صه‌ڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌دات ئه‌وه ره‌زیله، وه له رۆژى قیامه‌ت رێگاى چوونه به‌هه‌شت هه‌ڵه ده‌كات و نایدۆزێته‌وه‌و په‌شیمان ده‌بێته‌وه، وه پێویسته هه‌موو كات صه‌ڵاوات بدرێت به تایبه‌تى له ته‌حیات و له دواى بانگدان و له كاتى چوونه مزگه‌وت و ده‌رچوون لێى و له پێش دوعا كردن و پاڕانه‌وه له خواى گه‌وره‌و له ته‌كبیره‌ى دووه‌مى نوێژى جه‌نازه‌و له شه‌و و رۆژى جومعه‌و وتارى جومعه‌دا [ إِنَّ الَّذِينَ يُؤْذُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاری خوای گه‌وره ئه‌ده‌ن به كوفر‌و هاوبه‌شبڕیاردان و تانه‌دان و جوێندان به دین و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ، وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵبڕیارده‌ران ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه، یان جووله‌كه ئه‌یانووت: عوزێر كوڕی خوایه، یان گاور ئه‌ڵێن: عیسى كوڕی خوای گه‌وره‌یه، یان ئه‌وانه‌ى جوێن به رۆژگار‌و سه‌رده‌م ده‌ده‌ن، (به‌ڵام زیان به خواى گه‌وره ناگه‌یه‌نن، چونكه ئازاردان جیاوازه له زیان پێگه‌یاندن، وه فریشته‌یش ئازاریان پێ ده‌گات له لایه‌ن مرۆڤه‌وه كه ده‌ڵێن فریشته كچى خوان، به‌ڵام زیانیان پێ ناگان) وه ئازاری پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌ده‌ن به‌قسه‌ی خراپ، وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه ئه‌یانووت: ئه‌مه درۆ ئه‌كات و پێغه‌مبه‌ر نیه، یان شاعیره، یان درۆزنه، یان ساحیره، یاخود ئازاری لاشه‌و جه‌سته‌یان ئه‌دا [ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] خوای گه‌وره نه‌فره‌ت له‌مانه ئه‌كات له دونیا‌و قیامه‌تدا [ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا مُهِينًا (٥٧) ] وه سزایه‌كی بۆ ئاماده كردوون كه سه‌رشۆڕیان ئه‌كات له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا.