Al-Ahzaab • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱلنَّبِىُّ أَوْلَىٰ بِٱلْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ ۖ وَأَزْوَٰجُهُۥٓ أُمَّهَٰتُهُمْ ۗ وَأُو۟لُوا۟ ٱلْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَىٰ بِبَعْضٍۢ فِى كِتَٰبِ ٱللَّهِ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُهَٰجِرِينَ إِلَّآ أَن تَفْعَلُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَوْلِيَآئِكُم مَّعْرُوفًۭا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِى ٱلْكِتَٰبِ مَسْطُورًۭا ﴾
“The Prophet has a higher claim on the believers than [they have on] their own selves, [seeing that he is as a father to them] and his wives are their mothers: and they who are [thus] closely related have, in accordance with God’s decree, a higher claim upon one another than [was even the case between] the believers [of Yathrib] and those who had migrated [there for the sake of God]. None the less, you are to act with utmost goodness towards your [other] close friends as well: this [too] is written down in God’s decree.”
{خێزانەكانی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - دایكی باوەڕدارانن} [ النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له پێشتر‌و شایانتره به باوه‌ڕداران له نه‌فسی خۆشیان له دڵسۆزى و سۆز‌و به‌زه‌یى و په‌رۆشى بۆیان، كه ده‌فه‌رمێت: (هه‌ركه‌سێك ماڵى به‌جێهێشت ئه‌وا بۆ میراتگرانێتى، وه هه‌ركه‌سێكیش قه‌رزار بوو ئه‌وه له‌سه‌ر منه‌و من بۆى ده‌ده‌مه‌وه) [ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ ] وه خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دایكی باوه‌ڕدارانن له رێز‌و به‌گه‌وره‌زانیندا، كه له دونیا له دوای پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - نابێ كه‌س بیانخوازێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوان - صلی الله علیه وسلم - له دونیا‌و قیامه‌تدا، به‌ڵام بۆ بینین و خه‌لوه‌و ئه‌و شتانه هه‌ر حوكمی ئافره‌تی بێگانه‌یان هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها له خواستندا نابێت كه‌س بیانخوازێت [ وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَى بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُهَاجِرِينَ ] (زوبێرى كوڕى عه‌ووام) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر قوڕه‌یش و ئه‌نصاره‌كان دابه‌زى كه سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كردنى به براى یه‌كترى و میراتیان له یه‌كترى ئه‌برد به‌ڵام به‌م ئایه‌ته نه‌سخ بووه‌وه): وه خزمه‌كان ئه‌وان له پێشتر‌و شایانترن هه‌ندێكیان به هه‌ندێكیان له باوه‌ڕداران و كۆچكه‌ران له میراتی بردندا له حوكم و بڕیاردانى خوای گه‌وره له قورئاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو باسمان كرد‌و وتمان: له‌سه‌ره‌تادا كۆچكه‌ران یان باوه‌ڕداران هه‌ندێكیان میراتیان له هه‌ندێكیان ئه‌برد، به‌ڵام دواتر نه‌سخ بووه‌وه [ إِلَّا أَنْ تَفْعَلُوا إِلَى أَوْلِيَائِكُمْ مَعْرُوفًا ] ئیلا ئه‌گه‌ر خۆتان چاكه بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سوكارتاندا به‌وه‌ی كه وه‌سیه‌تێك بكه‌ن كه له دوای من ئه‌وه‌نده بكه به خێر، یان بیده فه‌قیر، كه ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه نه‌سخ بووه‌وه به ئایه‌تی میراث [ كَانَ ذَلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا (٦) ] ئه‌م نه‌سخ بوونه‌وه‌یه كه پێشتر ئه‌وانه‌ی به‌یه‌كه‌وه هیجره‌تیان ئه‌كرد یان په‌یماننامه‌و به‌ڵێننامه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌بووه میراتیان له یه‌ك بردووه به‌ڵام دواتر نه‌سخ بووه‌وه، وه ئه‌مه‌یش له (لوح المحفوظ) و له قورئانی پیرۆزدا ئه‌م شته نووسراوه پێویسته كاری پێ بكه‌ن.