Al-Ahzaab • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَآءَتْكُمْ جُنُودٌۭ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًۭا وَجُنُودًۭا لَّمْ تَرَوْهَا ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا ﴾
“O YOU who have attained to faith! Call to mind the blessings which God bestowed on you (at the time) when [enemy] hosts came down upon you, whereupon We let loose against them a storm wind and [heavenly] hosts that you could not see: yet God saw all that you did.”
{چەند دیمەنێك لە غەزای خەندەق (ئەحزاب)} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه یادی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه به‌سه‌رتانه‌وه [ إِذْ جَاءَتْكُمْ جُنُودٌ ] كاتێك كه كۆمه‌ڵێك سه‌رباز هاتنه سه‌رتان كه له جه‌نگ و غه‌زای ئه‌حزاب و خه‌نده‌ق بوو، ئه‌حزابی پێ وتراوه چونكه هه‌موو حیزب و تاقمه‌كان كۆبوونه‌وه كه ژماره‌یان (ده هه‌زار كه‌س بوو) بۆ داگیركردنى مه‌دینه‌و له‌ناو بردنى موسڵمانان، وه خه‌نده‌قیشى پێ وتراوه چونكه موسڵمانان به راوێژى (سه‌لمانى فارسی) خه‌نده‌قیان به ده‌ورى شارى مه‌دینه هه‌ڵكه‌ند بۆ خۆپاراستن له كافران، وه ژماره‌ى موسڵمانان (سێ هه‌زار كه‌س بوو) كه له مانگی شه‌والی ساڵی پێنجی كۆچی‌دا بوو [ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: كه ئه‌وان بۆتان كۆبوونه‌وه ئێمه‌یش بایه‌كمان نارده سه‌ریان كه قاپ و مه‌نجه‌ڵه‌كانیانی قڵپ ئه‌كرده‌وه، وه ئاگره‌كانیانی ئه‌كوژانده‌وه، وه خێمه‌كانیانی ئه‌ڕوخاند، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - (حوزه‌یفه‌ى یه‌مانى) نارده ناو كافران تا هه‌واڵیان بێنێته‌وه‌و ئه‌و به‌م شێوازه بینیانى و ئه‌م هه‌واڵه‌ى هێنایه‌وه‌و پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - موژده‌ى به‌هه‌شتى پێدا كه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بێت [ وَجُنُودًا لَمْ تَرَوْهَا ] وه سه‌ربازی تریشمان نارد له فریشته‌كان كه ئێوه نه‌تانبینین [ وَكَانَ اللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا (٩) ] وه خوای گه‌وره زۆر بینایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن و هه‌مووی ئه‌بینێ.