Saba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَلَهُ ٱلْحَمْدُ فِى ٱلْءَاخِرَةِ ۚ وَهُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْخَبِيرُ ﴾
“ALL PRAISE is due to God, to whom all that is in the heavens and all that is on earth belongs; and to Him will be due all praise in the life to come. For He alone is truly wise, all-aware:”
سووره‌تی (سه‌به‌ء) (ناوچه‌یه‌كه له یه‌مه‌ن) سووره‌تێكى مه‌ككى یه ته‌نها ئایه‌تى (٦) نه‌بێت كه مه‌ده‌نى یه‌و (٥٤) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ (الله) ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كانه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌دایه‌و به ته‌نها هه‌ڵسوكه‌وتى تێدا ده‌كات [ وَلَهُ الْحَمْدُ فِي الْآخِرَةِ ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا باوه‌ڕداران هه‌ر حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن كاتێك كه ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه [ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ (١) ] وه خوای گه‌وره زۆر كاربه‌جێ و دانایه له وته‌و كرده‌وه‌و شه‌رع و بڕیاریدا، وه زۆر زانیاریه‌كی وردی هه‌یه به دروستكراوه‌كانی.