Saba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ مِنَّا فَضْلًۭا ۖ يَٰجِبَالُ أَوِّبِى مَعَهُۥ وَٱلطَّيْرَ ۖ وَأَلَنَّا لَهُ ٱلْحَدِيدَ ﴾
“AND [thus], indeed, did We grace David with Our favour: “O you mountains! Sing with him the praise of God! And [likewise] you birds!” And We softened all sharpness in him,”
{هەندێك لە فەزڵ و بەخششەكانی خوای گەورە بۆ داود پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَلَقَدْ آتَيْنَا دَاوُودَ مِنَّا فَضْلًا ] وه به‌دڵنیایی ئێمه فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆمان به داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - به‌خشی كه پێغه‌مبه‌رایه‌تی و (زه‌بور)و موڵك و سه‌ربازو ده‌نگخۆشى و ئه‌م شتانه‌ی تریش بووه كه ئێستا باسی ئه‌كه‌ین [ يَا جِبَالُ أَوِّبِي مَعَهُ وَالطَّيْرَ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی شاخه‌كان و باڵنده‌كان له‌گه‌ڵ داود پێغه‌مبه‌ردا - صلی الله علیه وسلم - ته‌سبیحات و زیكری خوای گه‌وره بكه‌ن [ وَأَلَنَّا لَهُ الْحَدِيدَ (١٠) ] وه ئاسنیشمان بۆی نه‌رم كردبوو وه‌كو هه‌ویر به‌بێ ئه‌وه‌ی كه پێویستى به ئاگرو لێدانى چه‌كوش بێت تا به ئاسانى بۆ خۆی به‌كاری بهێنێت