Saba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَعْمَلُونَ لَهُۥ مَا يَشَآءُ مِن مَّحَٰرِيبَ وَتَمَٰثِيلَ وَجِفَانٍۢ كَٱلْجَوَابِ وَقُدُورٍۢ رَّاسِيَٰتٍ ۚ ٱعْمَلُوٓا۟ ءَالَ دَاوُۥدَ شُكْرًۭا ۚ وَقَلِيلٌۭ مِّنْ عِبَادِىَ ٱلشَّكُورُ ﴾
“they made for him whatever he wished of sanctuaries, and statues, and basins as [large as] great watering - troughs, and cauldrons firmly anchored. [And We said:] “Labour, O David’s people, in gratitude [towards Me] and [remember that] few are the truly grateful [even] among My servants!””
[ يَعْمَلُونَ لَهُ مَا يَشَاءُ مِنْ مَحَارِيبَ ] ئه‌و جنیانه ئیشیان بۆ سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌كردو ئه‌وه‌ی كه ویستی لێ بوایه بۆیان دروست ده‌كرد له كۆشكی گه‌وره، یاخود مزگه‌وت، یاخود میحرابی مزگه‌وت، (بۆیه به شوێنى نوێژكردنى ئیمام ده‌وترێت شه‌ڕگه (میحراب) چونكه شوێنى شه‌ڕكردنه له‌گه‌ڵ شه‌یتان) [ وَتَمَاثِيلَ ] وه په‌یكه‌ریشیان بۆی دروست ئه‌كرد كه له شه‌ریعه‌تی ئه‌وان دروست بووه‌و له شه‌ریعه‌تی ئێمه‌دا حه‌رام كراوه‌و زۆر فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ر هاتووه [ وَجِفَانٍ كَالْجَوَابِ ] وه قاپ و مه‌نجه‌ڵی زۆر گه‌وره‌شیان بۆ دروست ئه‌كرد وه‌كو حه‌وزی حوشتر چه‌ندێك گه‌وره‌یه ئاوا گه‌وره بۆیان دروست ئه‌كرد تا خه‌ڵكێكی زۆر خواردنی له‌سه‌ر بخوات [ وَقُدُورٍ رَاسِيَاتٍ ] وه قاپی زۆر گه‌وره‌یان دروست ئه‌كرد كه له‌به‌ر گه‌وره‌یی هه‌ڵنه‌ئه‌گیراو جێگیر بوو له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه دانرابوو [ اعْمَلُوا آلَ دَاوُودَ شُكْرًا ] ئه‌ی ئالی داود زۆر سوپاسگوزارو شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو نیعمه‌ته‌ی كه پێی به‌خشیوون، (سوپاس كردن به كرده‌وه‌یش ده‌بێت هه‌روه‌كو به وته‌و نیه‌ت ده‌بێت، نوێژ كردن و رۆژوو گرتن و هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كى چاك سوپاسكردنى خواى گه‌وره‌یه)، داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - شه‌ونوێژى دهكردو رۆژنارۆژێك به رۆژوو ده‌بوو، وه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دوژمن‌دا هه‌رگیز هه‌ڵناهات و رایناكرد [ وَقَلِيلٌ مِنْ عِبَادِيَ الشَّكُورُ (١٣) ] به‌ڵام كه‌مێك هه‌ن له به‌نده‌كانی من كه شوكرانه‌بژێری من ئه‌كه‌ن.