Saba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ۚ وَهُوَ ٱلرَّحِيمُ ٱلْغَفُورُ ﴾
“He knows all that enters the earth, and all that comes out of it, as well as all that descends from the skies, and all that ascends to them. And He alone is a dispenser of grace, truly-forgiving.”
{زانیاری فراوانی خوای گەورە} [ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِي الْأَرْضِ ] وه خوای گه‌وره زانیاری هه‌یه به ژماره‌ى هه‌موو ئه‌و دڵۆپه بارانانه‌ى كه ئه‌چێته ناو زه‌وییه‌وه، وه به ژماره‌ى هه‌موو ئه‌و مردووانه‌ى كه ده‌خرێنه ناو زه‌وییه‌وه [ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا ] وه زانیارى هه‌یه به ژماره‌و چۆنێتى و سیفاتى هه‌موو ئه‌وه ڕووه‌ك و دانه‌وێڵانه‌ى كه له زه‌وی ده‌رئه‌چێ [ وَمَا يَنْزِلُ مِنَ السَّمَاءِ ] وه زانیارى هه‌یه به ژماره‌و چۆنێتى هه‌موو ئه‌و به‌فرو باران و ته‌رزه‌یه‌ى كه له ئاسمانه‌وه دائه‌به‌زێ [ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ] وه ئه‌وه‌ی كه به‌رز ئه‌بێته‌وه بۆ ئاسمان له فریشته‌كان و كرده‌وه‌ی به‌نده‌كان [ وَهُوَ الرَّحِيمُ الْغَفُورُ (٢) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییه به به‌نده‌كانی وه زۆر لێخۆشبووه به تاوانه‌كانیان.