Saba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا تَنفَعُ ٱلشَّفَٰعَةُ عِندَهُۥٓ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُۥ ۚ حَتَّىٰٓ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا۟ مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ ۖ قَالُوا۟ ٱلْحَقَّ ۖ وَهُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْكَبِيرُ ﴾
“And, before Him, intercession can be of no avail [to any] save one in whose case He may have granted leave [there for]: so much so that when the terror [of the Last Hour] is lifted from their hearts, they [who have been resurrected] will ask [one another], “What has your Sustainer decreed [for you]?” - [to which] the others will answer, “Whatever is true and deserved - for He alone is exalted, great!””
[ وَلَا تَنْفَعُ الشَّفَاعَةُ عِنْدَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ ] نه‌ك هه‌ر خوای گه‌وره داوای یارمه‌تیان لێ ناكات و یارمه‌تیده‌ری خوا نین و خواى گه‌وره پێویستى پێیان نیه به‌ڵكو خوای گه‌وره شه‌فاعه‌ت و تكایشیان قبووڵ ناكات، شه‌فاعه‌تی ئه‌و كه‌سانه لای خوای گه‌وره سوودی نیه ته‌نها ئه‌گه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره خۆی ئیزنی دابێ وه‌كو پێغه‌مبه‌ران و مه‌لائیكه‌ته‌كان و شه‌هیده‌كان و پیاوچاكان و منداڵى موسڵمانان، كه ئه‌مانه به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر هاتووه [ حَتَّى إِذَا فُزِّعَ عَنْ قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الْحَقَّ ] كاتێك كه خوای گه‌وره له ئاسمان قسه ده‌كات و بڕیارێك ده‌رئه‌كات مه‌لائیكه‌ت هه‌موویان سوجده بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن و ئه‌ترسێن تا ترسه‌كه له‌سه‌ر دڵیان لائه‌چێت دواتر به جبریل یان به هه‌ڵگرانى عه‌رشى خواى گه‌وره ئه‌ڵێن په‌روه‌ردگار چی فه‌رموو؟ ئه‌فه‌رمووێ: حه‌قی فه‌رموو (وه‌كو له بوخاریدا هاتووه) [ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ (٢٣) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌رزه له زاتی پیرۆزی له‌سه‌رووی عه‌رشی خۆیه‌تی، وه له ناو و سیفات و كرده‌وه‌كانی، وه خوای گه‌وره زۆر گه‌وره‌یه.