Saba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَا تَأْتِينَا ٱلسَّاعَةُ ۖ قُلْ بَلَىٰ وَرَبِّى لَتَأْتِيَنَّكُمْ عَٰلِمِ ٱلْغَيْبِ ۖ لَا يَعْزُبُ عَنْهُ مِثْقَالُ ذَرَّةٍۢ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ وَلَآ أَصْغَرُ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكْبَرُ إِلَّا فِى كِتَٰبٍۢ مُّبِينٍۢ ﴾
“And yet, they who are bent on denying the truth assert, “Never will the Last Hour come upon us!” Say: “Nay, by my Sustainer! By Him who knows all that is beyond the reach of a created being’s perception: it will most certainly come upon you!” Not an atom’s weight [of whatever there is] in the heavens or on earth escapes His knowledge; and neither is there anything smaller than that, or larger, but is recorded in [His] clear decree,”
[ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَا تَأْتِينَا السَّاعَةُ ] كافران ئه‌یانووت: ڕۆژی قیامه‌ت نایات و زیندوو بوونه‌وه نیه‌و نكوڵیان لێ ده‌كرد [ قُلْ بَلَى وَرَبِّي لَتَأْتِيَنَّكُمْ ] خواى گه‌وره فه‌رمووى: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: به‌ڵێ سوێند بێ به په‌روه‌ردگارم به‌دڵنیایی قیامه‌ت به‌سه‌رتاندا دێت و زیندوو ئه‌بنه‌وه، (ئه‌م ئایه‌ته یه‌كێكه له‌و سێ ئایه‌ته‌ى كه خواى گه‌وره فه‌رمان ده‌كات به پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - سوێند بخوات به خوای گه‌وره له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه كاتێك كه كافران نكوڵى لێ ده‌كه‌ن، ئایه‌تى دووه‌م له سووره‌تى (یونس)ه: [ وَيَسْتَنْبِئُونَكَ أَحَقٌّ هُوَ قُلْ إِي وَرَبِّي إِنَّهُ لَحَقٌّ وَمَا أَنْتُمْ بِمُعْجِزِينَ (٥٣) ] وه ئایه‌تى سێیه‌م له سووره‌تى (التغابن)ه: [ زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ لَنْ يُبْعَثُوا قُلْ بَلَى وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلْتُمْ وَذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ (٧) ] كه ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێت ته‌نها سوێند به خواى گه‌وره بخورێت [ عَالِمِ الْغَيْبِ لَا يَعْزُبُ عَنْهُ مِثْقَالُ ذَرَّةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ ] خوای گه‌وره زانای نهێنیه‌كانه و هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ی مێرووله‌یه‌كی وردی بچو‌وكیش بێت، یان به ئه‌ندازه‌ی مسقالی گه‌ردێك بێت له ئاسمانه‌كان بێت یان له زه‌وی بێ ئیلا خواى گه‌وره زانیارى پێى هه‌یه [ وَلَا أَصْغَرُ مِنْ ذَلِكَ وَلَا أَكْبَرُ ] یان له‌مه بچووكتر بێ یان گه‌وره‌تر بێت [ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ (٣) ] ئیلا هه‌مووی له كتابێكی ئاشكرا جێگیر كراوه‌و نووسراوه كه (لوح المحفوظ)ه.