Saba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُلْ إِنَّ رَبِّى يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴾
“Say: “Behold, my Sustainer grants abundant sustenance, or gives it in scant measure, unto whomever He wills: but most men do not understand [God’s ways].””
[ قُلْ إِنَّ رَبِّي يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَقْدِرُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم ڕزقی خۆی فراوان ئه‌كات به فه‌زڵى خۆى بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێ، وه كه‌م و ته‌سكی ئه‌كاته‌وه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێ به گوێره‌ى حیكمه‌تى خۆى، وه زۆری ڕزق و ڕۆزی و ماڵ و منداڵ به‌ڵگه نیه له‌سه‌ر خۆشوویستنی خوای گه‌وره بۆ ئه‌و كه‌سه [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (٣٦) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شته نازانن.