Saba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَآ أَمْوَٰلُكُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُكُم بِٱلَّتِى تُقَرِّبُكُمْ عِندَنَا زُلْفَىٰٓ إِلَّا مَنْ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَأُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ جَزَآءُ ٱلضِّعْفِ بِمَا عَمِلُوا۟ وَهُمْ فِى ٱلْغُرُفَٰتِ ءَامِنُونَ ﴾
“For, it is neither your riches nor your children that can bring you nearer to Us: only he who attains to faith and does what is right and just [comes near unto Us]; and it is [such as] these whom multiple recompense awaits for all that they have done; and it is they who shall dwell secure in the mansions [of paradise] –”
[ وَمَا أَمْوَالُكُمْ وَلَا أَوْلَادُكُمْ بِالَّتِي تُقَرِّبُكُمْ عِنْدَنَا زُلْفَى ] وه ماڵ و منداڵتان ئه‌و شته نیه كه له ئێمه‌تان نزیك بكاته‌وه، واته: وا نیه كه كه‌سێك ماڵ و منداڵی زۆر بێ له ئێمه نزیك بێت و ئه‌وه‌ی نه‌یبێت یان كه‌مى هه‌بێت له ئێمه دوور بێت نه‌خێر وانیه‌و ئه‌م پێوه‌ره هه‌ڵه‌یه‌و خواى گه‌وره ته‌ماشاى ماڵ و منداڵ و لاشه‌تان ناكات به‌ڵكو ته‌ماشاى دڵ و كرده‌وه‌تان ده‌كات [ إِلَّا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ] مه‌گه‌ر كه‌سێك ئیماندار بێت و كرده‌وه‌ی چاك بكات و منداڵه‌كانی جوان په‌روه‌رده بكات له‌سه‌ر خواپه‌رستى، وه ماڵى له ڕێی خوای گه‌وره سه‌رف بكات ئه‌و كاته له ئێمه‌ی نزیك ئه‌كاته‌وه (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه كه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ فَأُولَئِكَ لَهُمْ جَزَاءُ الضِّعْفِ بِمَا عَمِلُوا وَهُمْ فِي الْغُرُفَاتِ آمِنُونَ (٣٧) ] ئا ئه‌مانه پاداشتی چه‌ند قاتێكیان بۆ هه‌یه یه‌ك به ده تا یه‌ك به حه‌وت سه‌د تا زیاتر، وه له‌ناو ژووره‌كانی به‌هه‌شتدا ئه‌مین و پارێزراون له سزا.