Saba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَآ ءَاتَيْنَٰهُم مِّن كُتُبٍۢ يَدْرُسُونَهَا ۖ وَمَآ أَرْسَلْنَآ إِلَيْهِمْ قَبْلَكَ مِن نَّذِيرٍۢ ﴾
“And yet, [O Muhammad,] never have We vouchsafed them any revelations which they could quote, and neither have We sent unto them any warner before thee.”
[ وَمَا آتَيْنَاهُمْ مِنْ كُتُبٍ يَدْرُسُونَهَا ] وه ئێمه پێش قورئان هیچ كتابێكى ترمان بۆ قوڕه‌یش دانه‌به‌زاندووه كه دیراسه‌ی بكه‌ن و بیخوێننه‌وه [ وَمَا أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمْ قَبْلَكَ مِنْ نَذِيرٍ (٤٤) ] وه له پێش تۆشدا ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - هیچ پێغه‌مبه‌رێكمان بۆیان نه‌ناردووه كه بیانترسێنێ، ئیتر چۆن قورئان و تۆ به درۆ ئه‌زانن و ئینكاری ئه‌كه‌ن، یاخود پێش هاتنى پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - قورئان ئه‌یانووت ئه‌گه‌ر كتاب و پێغه‌مبه‌رمان بۆ بێت ئه‌وا له هه‌موو كه‌س باشتر شوێنى ده‌كه‌وین ئه‌ى ئێستا كه بۆیان هاتووه بۆ شوێنى ناكه‌ون.