Faatir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ جَاعِلِ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلًا أُو۟لِىٓ أَجْنِحَةٍۢ مَّثْنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَ ۚ يَزِيدُ فِى ٱلْخَلْقِ مَا يَشَآءُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴾
“ALL PRAISE is due to God, Originator of the heavens and the earth, who causes the angels to be (His) message-bearers, endowed with wings, two, or three, or four. [Unceasingly] He adds to His creation whatever He wills: for, verily, God has the power to will anything.”
سووره‌تی (فاطر) (واته: دروستكار) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٤٥) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ خوای گه‌وره كه دروستكاری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه [ جَاعِلِ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا ] ئه‌و خوایه‌ی كه فریشته‌كانی كردووه به نێردراوی خۆی بۆ لای پێغه‌مبه‌ران وه‌كو جبرائیل [ أُولِي أَجْنِحَةٍ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ ] كه فریشته‌كان هه‌یانه دوو باڵی هه‌یه، وه هه‌یه سێ باڵی هه‌یه، وه هه‌یه چوار باڵی هه‌یه، وه هه‌یه زیاتری هه‌یه وه‌كو جبریل كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دوو جار له‌سه‌ر شێوه‌ى راسته‌قینه‌ى خۆى بینیوێتی شه‌ست سه‌د باڵی هه‌بووه، هه‌ر باڵێكى ئاسۆى ئاسمانى داپۆشیوه له گه‌وره‌ییدا [ يَزِيدُ فِي الْخَلْقِ مَا يَشَاءُ ] خوای گه‌وره ویستی له هه‌ر شتێك بێت بۆ دروستكراوانی زیادى ئه‌كات وه‌كو باڵی فریشته‌كان، یاخود جوانی روخسار،یان زانست و عه‌قڵ، یان ده‌نگ خۆشى، یان هه‌رشتێكى تر كه‌ویستی لێ بێت زیادى ئه‌كات [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.