Faatir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلْعِزَّةَ فَلِلَّهِ ٱلْعِزَّةُ جَمِيعًا ۚ إِلَيْهِ يَصْعَدُ ٱلْكَلِمُ ٱلطَّيِّبُ وَٱلْعَمَلُ ٱلصَّٰلِحُ يَرْفَعُهُۥ ۚ وَٱلَّذِينَ يَمْكُرُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۖ وَمَكْرُ أُو۟لَٰٓئِكَ هُوَ يَبُورُ ﴾
“He who desires might and glory [ought to know that] all might and glory belong to God [alone]. Unto Him ascend all good words, and the righteous deed does He exalt. But as for those who cunningly devise evil deeds - suffering severe awaits them; and all their devising is bound to come to nought.”
{بە گوێڕایەڵی كردن مرۆڤ بە عیززەت دەبێت} [ مَنْ كَانَ يُرِيدُ الْعِزَّةَ فَلِلَّهِ الْعِزَّةُ جَمِيعًا ] هه‌ر كه‌سێك عیززه‌تی ئه‌وێ یان پرسیاری عیززه‌ت ئه‌كات ئه‌وا عیززه‌ت هه‌مووی بۆ خوای گه‌وره‌یه، یان كه‌سێك ئه‌یه‌وێ به عیززه‌ت بێ له دونیا‌و قیامه‌ت با داوا له خوای گه‌وره بكات و خۆی به عیززه‌ت بكات به گوێڕایه‌ڵی كردنى خواى گه‌وره، چونكه به تاوان و سه‌رپێچى مرۆڤ زه‌لیل و ریسوا ده‌بێت [ إِلَيْهِ يَصْعَدُ الْكَلِمُ الطَّيِّبُ ] وته‌ی باش بۆ لای خوای گه‌وره به‌رز ئه‌بێته‌وه له زیكری خوای گه‌وره‌و قورئان خوێندن و پاڕانه‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (زیكرى خواى گه‌وره له ده‌وروبه‌رى عه‌رشى خواى گه‌وره گیزه‌گیزى هه‌یه وه‌كو گیزه‌گیزى مێشه‌نگ باسى خاوه‌نه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ئایا ئێوه پێتان خۆش نیه به‌رده‌وام لاى خواى گه‌وره باس بكرێن) [ وَالْعَمَلُ الصَّالِحُ يَرْفَعُهُ ] به‌هه‌مان شێوه خوای گه‌وره كرده‌وه‌ی چاكیش به‌رز ئه‌كاته‌وه‌و وه‌ریده‌گرێت، یاخود كرده‌وه‌ى چاك قسه‌و وته‌ى باش له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رز ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر وته‌و قسه كرده‌وه‌ى چاكى له‌گه‌ڵ نه‌بێت خواى گه‌وره وه‌ریناگرێت (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه كه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌رزى و بڵندى خواى گه‌وره) [ وَالَّذِينَ يَمْكُرُونَ السَّيِّئَاتِ ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به فێڵ كرده‌وه‌ی خراپ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و وانیشانى خه‌ڵكى ده‌ده‌ن كه ئه‌مان چاكه‌كارن به‌ڵام وانین و بۆ ریایانه [ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ ] ئه‌مانه سزایه‌كی زۆر سه‌ختیان بۆ هه‌یه [ وَمَكْرُ أُولَئِكَ هُوَ يَبُورُ (١٠) ] وه فڕو فێڵ و نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌وان به‌تاڵ و پووچه‌ڵ ئه‌بێته‌وه‌و خواى گه‌وره ده‌ریده‌خات و ئاشكراى ده‌كات.