Faatir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ كُلٌّۭ يَجْرِى لِأَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ ٱلْمُلْكُ ۚ وَٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ مَا يَمْلِكُونَ مِن قِطْمِيرٍ ﴾
“He makes the night grow longer by shortening the day, and He makes the day grow longer by shortening the night; and He has made the sun and the moon subservient [to His laws], each running its course for a term set [by Him]. Thus is God, your Sustainer: unto Him belongs all dominion - whereas those whom you invoke instead of Him do not own so much as the husk of a date-stone!”
[ يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ ] خوای گه‌وره شه‌و ئه‌خاته ناو ڕۆژه‌وه [ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ ] وه ڕۆژیش ئه‌خاته ناو شه‌وه‌وه‌و تێكه‌ڵیان ئه‌كات یه‌ك به دوای یه‌كدا دێن به خێرایی {خۆر‌و مانگ جێگیر نین‌و دەجولێنەوە} [ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ] وه خۆر‌و مانگی بۆ ژێربار كردوون بۆ خزمه‌تی ئێوه [ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُسَمًّى ] هه‌ر یه‌كێك له‌مانه ئه‌ڕوات بۆ كاتی دیاریكراوی خۆی كه ڕۆژی قیامه‌ته، یان كاتی خۆیان ئه‌وه‌یه كه خۆر به ڕۆژو مانگیش به شه‌و ئه‌ڕوات (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خۆر‌و مانگ ده‌جولێنه‌وه‌و جێگیر نین) [ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ الْمُلْكُ ] ئا ئه‌م(الله)یه په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه كه ئه‌و كرده‌وانه ئه‌كات و هه‌موو موڵكى هه‌یه [ وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ ] به‌ڵام ئه‌و خوایانه‌ی تر كه ئێوه جگه له (الله) لێیان ئه‌پاڕێنه‌وه‌و ده‌یانپه‌رستن [ مَا يَمْلِكُونَ مِنْ قِطْمِيرٍ (١٣) ] ئه‌وانه موڵكی (قيطمير)ێكیان نیه (قيطمير): ئه‌و په‌رده ته‌نكه‌یه كه له ناوكی خورمادا هه‌یه، ئه‌وه‌نده موڵكیان نیه.