Faatir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا۟ دُعَآءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا۟ مَا ٱسْتَجَابُوا۟ لَكُمْ ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ ۚ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍۢ ﴾
“If you invoke them, they do not hear your call; and even if they could hear, they would not [be able to] respond to you. And [withal,] on the Day of Resurrection they will utterly disown your having associated them with God. And none can make thee understand [the truth] like the One who is all-aware.”
{مردوو قسەی زیندوو نابیستێت} [ إِنْ تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ ] ئه‌گه‌ر ئێوه لێیشیان بپاڕێنه‌وه ئه‌وان گوێیان له پاڕانه‌وه‌و دوعای ئێوه نابێت، (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه مردوو قسه‌ى زیندوو نابیستێت) [ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر واش دابنێین و گریمان وا گوێشیان له پاڕانه‌وه‌ی ئێوه‌یه ئه‌وا ناتوانن وه‌لآمتان بده‌نه‌وه‌و داواكاریه‌كانتان بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه بێده‌سه‌ڵاتن و تواناى هیچ شتێكیان نیه ئیتر بۆ لێیان ده‌پاڕێنه‌وه [ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا به‌ڕائه‌ت ئه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه ئێوه ئه‌وانتان كردووه به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ (١٤) ] وه هیچ كه‌سێك وه‌كو خوای گه‌وره ئه‌م هه‌واڵانه‌ت پێ ڕاناگه‌یه‌نێ كه زۆر زانایه‌و زانیاریه‌كی وردی هه‌یه.