Faatir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۚ وَإِن تَدْعُ مُثْقَلَةٌ إِلَىٰ حِمْلِهَا لَا يُحْمَلْ مِنْهُ شَىْءٌۭ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰٓ ۗ إِنَّمَا تُنذِرُ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِٱلْغَيْبِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ وَمَن تَزَكَّىٰ فَإِنَّمَا يَتَزَكَّىٰ لِنَفْسِهِۦ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ ﴾
“AND NO BEARER of burdens shall be made to bear another’s burden; and if one weighed down by his load calls upon [another] to help him carry it, nothing thereof may be carried [by that other], even if it be one’s near of kin. Hence, thou canst [truly] warn only those who stand in awe of their Sustainer although He is beyond the reach of their perception, and are constant in prayer, and [know that] whoever grows in purity, attains to purity but for the good of his own self, and [that] with God is all journeys’ end.”
[ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى ] وه كه‌س تاوانی كه‌س هه‌ڵناگرێ [ وَإِنْ تَدْعُ مُثْقَلَةٌ إِلَى حِمْلِهَا لَا يُحْمَلْ مِنْهُ شَيْءٌ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَى ] وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش بارى سه‌رشانى له تاوان زۆر‌و قورس بێت و داوا له كه‌سێكیش بكات كه شتێك له تاوانه‌كانی بۆ هه‌ڵگرێ و بارى سه‌رشانى سوك بكات ئه‌وا له ڕۆژی قیامه‌تدا كه‌س تاوانی كه‌س هه‌ڵناگرێ ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستترین و نزیكترین كه‌سیشت بێت له دایك و باوك و خوشك و براو خێزان و منداڵ، چونكه هه‌موو كه‌س سه‌رقاڵى خۆیه‌تى (له رۆژى قیامه‌ت باوك به منداڵه‌كانى ده‌ڵێت: چۆن باوكێك بووم بۆتان؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن: باشترین باوك، پێیان ده‌ڵێت ئێستا من پێویستم به یه‌ك حه‌سه‌نه‌و چاكه‌یه‌ك هه‌یه بمده‌نێ رزگارم ده‌بێت، پێى ده‌ڵێن: ئه‌ى باوكه داواى كه‌مترین و ئاسانترین شتت كردووه به‌ڵام وه‌كو تۆ خۆمان پێویستمانه و ئێمه‌یش ده‌ترسین و ناتوانین بتده‌ینێ، پاشان روو له خێزانه‌كه‌ى ده‌كات ئه‌ویش به‌هه‌مان شێواز وه‌ڵامى ده‌داته‌وه‌و كه‌س یه‌ك چاكه به‌كه‌س نادات)[ إِنَّمَا تُنْذِرُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ بِالْغَيْبِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ته‌نها ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ئه‌كه‌یته‌وه‌كه به نهێنی له خوای گه‌وره ئه‌ترسێن به زانیاریه‌وه كه باوه‌ڕدارانن ئه‌وان له خوا ئه‌ترسێن [ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ ] وه نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به روكن و مه‌رج و واجب و سوننه‌ت و خشوعه‌وه [ وَمَنْ تَزَكَّى فَإِنَّمَا يَتَزَكَّى لِنَفْسِهِ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش خۆی پاك بكاته‌وه له تاوان و سه‌رپێچی ئه‌وا سووده‌كه‌ی ته‌نها بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ وَإِلَى اللَّهِ الْمَصِيرُ (١٨) ] وه سه‌ره‌نجامیشتان هه‌مووی بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و پاداشت یان سزاتان ده‌داته‌وه.