Faatir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مَّا يَفْتَحِ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ مِن رَّحْمَةٍۢ فَلَا مُمْسِكَ لَهَا ۖ وَمَا يُمْسِكْ فَلَا مُرْسِلَ لَهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴾
“Whatever grace God opens up to man, none can withhold it; and whatever He withholds, none can henceforth release: for He alone is almighty, truly wise.”
[ مَا يَفْتَحِ اللَّهُ لِلنَّاسِ مِنْ رَحْمَةٍ فَلَا مُمْسِكَ لَهَا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره هه‌ر ڕه‌حمه‌تێك بۆ خه‌ڵكى بنێرێت یان ببه‌خشێت ئه‌وه كه‌س ناتوانێ ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌ی خوای گه‌وره بگرێته‌وه، ئیتر ئه‌گه‌ر باران بێت، یان ڕزق بێت، یان وه‌حی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی بێت، یان هیدایه‌ت بێت، یان هه‌ر ره‌حمه‌تێك بێت به ڕه‌هایى [ وَمَا يُمْسِكْ فَلَا مُرْسِلَ لَهُ مِنْ بَعْدِهِ ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌ی خۆی بگرێته‌وه ئه‌وه كه‌س نیه له پاش خوای گه‌وره بینیرێت [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٢) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته وه زۆر كاربه‌جێیه.