Faatir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَحْيَآءُ وَلَا ٱلْأَمْوَٰتُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُسْمِعُ مَن يَشَآءُ ۖ وَمَآ أَنتَ بِمُسْمِعٍۢ مَّن فِى ٱلْقُبُورِ ﴾
“and neither are equal the living and the dead [of heart]. Behold, [O Muhammad,] God can make hear whomever He wills, whereas thou canst not make hear such as are [dead of heart like the dead] in their graves:”
[ وَمَا يَسْتَوِي الْأَحْيَاءُ وَلَا الْأَمْوَاتُ ] وه زیندوو مردوو یه‌كسان نین، كه باوه‌ڕداران به زیندوو ته‌شبیهـ كراون، وه كافرانیش به مردوو، یان وتراوه: مه‌به‌ست پێی زانایان و نه‌زانانه، (واته موسڵمان حه‌ق ده‌بیستێت و ده‌بینێت و له‌سه‌ر روناكى و رێگاى راسته تا ده‌یگه‌یه‌نێت به سێبه‌رى داره‌كانى به‌هه‌شت، به‌ڵام كافر كوێر‌و كه‌ڕه‌و حه‌ق نابینێت و نابیستێت و له‌سه‌ر تاریكى و رێچكه‌ى خواره تا ده‌یگه‌یه‌نێت به گڕو بڵێسه‌و گه‌رمى ئاگرى دۆزه‌خ). {مردوو قسەی زیندوو نابیستێت} [ إِنَّ اللَّهَ يُسْمِعُ مَنْ يَشَاءُ ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ویستی لێ بێ هه‌ر كه‌سێك ببیستێ وای لێ ئه‌كات كه حه‌ق ببیستێت [ وَمَا أَنْتَ بِمُسْمِعٍ مَنْ فِي الْقُبُورِ (٢٢) ] به‌ڵام ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ناتوانی ئه‌وانه‌ی ناو گۆڕه‌كه وای لێ بكه‌ی كه گوێبیستی تۆ بن، (ته‌شبیهی كافران كراوه به مردوو، وه مانای ئه‌وه‌یشی تیایه كه مردووی ناو گۆڕ قسه‌ی زیندوو نابیستن).