Faatir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ثُمَّ أَوْرَثْنَا ٱلْكِتَٰبَ ٱلَّذِينَ ٱصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا ۖ فَمِنْهُمْ ظَالِمٌۭ لِّنَفْسِهِۦ وَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌۭ وَمِنْهُمْ سَابِقٌۢ بِٱلْخَيْرَٰتِ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَضْلُ ٱلْكَبِيرُ ﴾
“And so, We have bestowed this divine writ as a heritage unto such of Our servants as We chose: and among them are some who sin against themselves; and some who keep half-way [between right and wrong]; and some who, by God’s leave, are foremost in deeds of goodness: [and] this, indeed, is a merit most high!”
{موسڵمان سێ جۆرە:} [ ثُمَّ أَوْرَثْنَا الْكِتَابَ الَّذِينَ اصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا ] پاشان هه‌ندێك له به‌نده‌كانی خۆمان هه‌ڵبژاردووه‌و ئه‌یانكه‌ین به میراتگری ئه‌م قورئانه پیرۆزه كه زانایانى ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوان- صلی الله علیه وسلم - [ فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِنَفْسِهِ ] له‌ناو ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - هه‌یه زوڵم له خۆی ئه‌كات ئه‌وانه‌ن كه یه‌كخواپه‌رستن به‌ڵام تاوانی گه‌وره ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، ئه‌مانه ده‌كه‌ونه ژێر ویستى خواى گه‌وره ویستى لێبێت به فه‌زڵى خۆى لێیان خۆش ده‌بێت به هۆى ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستییه‌كه‌یانه‌وه، وه ویستى لێبێت به دادپه‌روه‌رى خۆى به ئه‌ندازه‌ى تاوانه‌كه‌یان سزایان ده‌دات و پاشان ده‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه، وه ئه‌مانه به‌ر شه‌فاعه‌ت ده‌كه‌ون [ وَمِنْهُمْ مُقْتَصِدٌ ] وه هه‌شیانه مام ناوه‌نده ته‌نها واجبات جێبه‌جێ ئه‌كات و خۆی له حه‌رام ئه‌پارێزێ، به‌ڵام واز له هه‌ندێ له سوننه‌ته‌كان دێنێت و هه‌ندێ شتى مه‌كروهیش ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌مانه لێپرسینه‌وه‌یه‌كى ئاسانیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، واته: تاوانه‌كانیان نیشان ده‌درێت پاشان خواى گه‌وره لێیان خۆش ده‌بێت وبه ره‌حمه‌تى خۆى ده‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه [ وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ ] وه هه‌یشیانه بۆ هه‌موو خێر‌و چاكه‌یه‌ك پێشبڕكێ ئه‌كات و واجب و سوننه‌ته‌كانیش جێبه‌جێ ده‌كات، وه خۆی له حه‌رام و مه‌كروهیش ئه‌پارێزێ، ئه‌مانه به‌بێ لێپرسینه‌وه ده‌خرێنه به‌هه‌شته‌وه [ بِإِذْنِ اللَّهِ ] به ئیزنی خوای گه‌وره [ ذَلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ (٣٢) ] ئا ئه‌مه فه‌زڵی یه‌كجار گه‌وره‌ی خوای گه‌وره‌یه كه‌سێك كه له پێشه‌نگ دابێ له كرده‌وه‌ی چاكدا.