Faatir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَآ أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَٰلِحًا غَيْرَ ٱلَّذِى كُنَّا نَعْمَلُ ۚ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَآءَكُمُ ٱلنَّذِيرُ ۖ فَذُوقُوا۟ فَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٍ ﴾
“And in that [hell] they will cry aloud: “O our Sustainer! Cause us to come out [of this suffering]! We shall [henceforth] do good deeds, not such as we were wont to do [aforetime]!” [But We shall answer:] “Did We not grant you a life long enough so that whoever was willing to take thought could bethink himself? And [withal,] a warner had come unto you! Taste, then, [the fruit of your evil deeds]: for evildoers shall have none to succour them!””
[ وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَا أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ ] ئه‌وان له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا هاوار ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌رمان بكه له‌م ئاگرى دۆزه‌خه‌و بمانگه‌ڕێنه‌وه بۆ دونیا تا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ین جگه له‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه كردوومانه له هاوبه‌شبڕیاردان و تاوان [ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُمْ مَا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَنْ تَذَكَّرَ ] خوای گه‌وره ئه‌زانێت راست ناكه‌ن ئه‌گه‌ر بیانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ دونیایش هه‌ر ده‌ست له كوفر‌و خراپه‌و تاوان هه‌ڵناگرن، بۆیه پێیان ئه‌فه‌رمووێ: ئایا ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نمان درێژ نه‌كردن كه مه‌به‌ستتان بوایه ده‌تانتوانی یادی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه‌و سودمه‌ند بن له حه‌ق، كه وتراوه: ئه‌و ماوه‌یه شه‌ست ساڵه، ئه‌وه‌ی شه‌ست ساڵ بژێت ئه‌و ئایه‌ته ده‌یگرێته‌وه‌و عوزرو بیانوى نیه بۆ قیامه‌تى[ وَجَاءَكُمُ النَّذِيرُ ] وه ئاگاداركه‌ره‌وه‌و ترسێنه‌ریشتان بۆ هات كه پێغه‌مبه‌ری خوا بووه- صلی الله علیه وسلم - ، یاخود وتراوه: مووی سپی و سه‌رو ڕیش سپێتی بووه [ فَذُوقُوا فَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ نَصِيرٍ (٣٧) ] ده‌ی بچێژن سزای ئاگری دۆزه‌خ، وه ئه‌م سته‌مكارانه كه شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره داناوه هیچ كه‌سێك نیه كه پشتیوانیان بێت وه ڕزگاریان بكات له سزای خوای گه‌وره.