Faatir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَفَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ فَرَءَاهُ حَسَنًۭا ۖ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۖ فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَٰتٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا يَصْنَعُونَ ﴾
“Is, then, he to whom the evil of his own doings is [so] alluring that [in the end] he regards it as good [anything but a follower of Satan]? For, verily, God lets go astray him that wills [to go astray], just as He guides him that wills [to be guided]. Hence, [O believer,] do not waste thyself in sorrowing over them: verily, God has full knowledge of all that they do!”
[ أَفَمَنْ زُيِّنَ لَهُ سُوءُ عَمَلِهِ فَرَآهُ حَسَنًا ] ئایا كه‌سێك كه شه‌یتان كرده‌وه خراپه‌كانی بۆ ڕازاندبێته‌وه‌و گومڕای كردبێت ئه‌و به جوانی ببینێ و وابزانێت چاكه‌ى كردووه وه‌ك كه‌سێك وایه كه له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێگای ڕاست بێت؟ بێگومان نه‌خێر [ فَإِنَّ اللَّهَ يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ ] به دڵنیایى هه‌ر كه‌سێك شایه‌نی گومڕایی بێت ئه‌وا خوای گه‌وره گومڕای ئه‌كات به ویست و دادپه‌روه‌رى خۆى [ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ] وه ئه‌وه‌یشی كه شایه‌نی هیدایه‌ت بێت و هه‌وڵى بۆ بدات ئه‌وا خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئه‌دات به ویست و چاكه‌ى خۆی [ فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَاتٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ له خه‌فه‌تی ئه‌وانخۆت مه‌كوژه ئه‌وه‌نده خه‌فه‌تیان لێ بخۆیت كه ئه‌وان ئیمان ناهێنن و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گومڕایی [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا يَصْنَعُونَ (٨) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر زانایه به كرده‌وه‌و وته‌ی ئه‌وان و هیچ شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه.