Yaseen • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلشَّمْسُ تَجْرِى لِمُسْتَقَرٍّۢ لَّهَا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ ﴾
“And [they have a sign in] the sun: it runs in an orbit of its own [and] that is laid down by the will of the Almighty, the All-Knowing;”
{خۆر جێگیر نیەو دەجولێت} [ وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَهَا ] وه خۆریش ئه‌ڕوات بۆ شوێنی جێگیری خۆی كه ژێر عه‌رشی خوای گه‌وره‌یه، (ئه‌بو زه‌ڕى غه‌ففارى) ده‌فه‌رمێت: له‌كاتى خۆرئاوا بوون له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - بووم له مزگه‌وت، فه‌رمووى: (ئه‌ى ئه‌با زه‌ڕ ده‌زانیت خۆر له كوێ ئاوا ده‌بێت؟) وتم: خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - باشتر ده‌زانن، فه‌رمووى: (ده‌ڕوات تا له ژێر عه‌رشى خواى گه‌وره سوجده ده‌بات، ئه‌میش ماناى ئایه‌ته‌كه‌یه)، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خۆر ده‌جولێت و جێگیر نیه) [ ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ (٣٨) ] كه ئه‌مه‌یش دانانی خوایه‌كه كه زۆر به‌عیززه‌ت و زانایه.