Yaseen • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَا ٱلشَّمْسُ يَنۢبَغِى لَهَآ أَن تُدْرِكَ ٱلْقَمَرَ وَلَا ٱلَّيْلُ سَابِقُ ٱلنَّهَارِ ۚ وَكُلٌّۭ فِى فَلَكٍۢ يَسْبَحُونَ ﴾
“[and] neither may the sun overtake the moon, nor can the night usurp the time of day, since all of them float through space [in accordance with Our laws].”
[ لَا الشَّمْسُ يَنْبَغِي لَهَا أَنْ تُدْرِكَ الْقَمَرَ ] نه خۆر بۆی هه‌یه پێش مانگ بكه‌وێت یان پێی بگات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆر له ڕۆژدا ده‌رئه‌كه‌وێ وه مانگ له شه‌ودا ده‌رئه‌كه‌وێ [ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ ] وه نه شه‌و پێش ڕۆژ ده‌كه‌وێت، به‌ڵكو هه‌مووی كاتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و به خێرایى به دواى یه‌كدا دێن [ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ (٤٠) ] وه هه‌موویان له فه‌له‌كی خۆیاندا له ئاسمان دێن و ئه‌ڕۆن.