Yaseen • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱلْيَوْمَ نَخْتِمُ عَلَىٰٓ أَفْوَٰهِهِمْ وَتُكَلِّمُنَآ أَيْدِيهِمْ وَتَشْهَدُ أَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ ﴾
“On that Day We shall set a seal on their mouths but their hands will speak unto Us, and their feet will bear witness to whatever they have earned [in life].”
{مۆر لە دەم دەدرێت‌ودەست‌و قاچ شایەتی دەدەن!} [ الْيَوْمَ نَخْتِمُ عَلَى أَفْوَاهِهِمْ ] كافران و مونافیقان نكوڵى كوفر‌و تاوانیان ده‌كه‌ن، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: ئه‌مڕۆ مۆر ئه‌ده‌ین له‌سه‌ر زمانیان كه نه‌توانن قسه بكه‌ن [ وَتُكَلِّمُنَا أَيْدِيهِمْ ] وه ده‌سته‌كانیان دێنینه قسه‌و قسه‌مان له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن [ وَتَشْهَدُ أَرْجُلُهُمْ ] وه پێیه‌كانیان شایه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن [ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٦٥) ] به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی كه له دونیا كردوویانه، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (له رۆژى قیامه‌ت به‌نده‌یه‌ك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره ده‌كات و ده‌ڵێت من ته‌نها شایه‌تێكم ده‌وێت كه شایه‌تیم له‌سه‌ر بدات له نه‌فسى خۆم بێت، خواى گه‌وره رازى ده‌بێت و مۆر له‌سه‌ر ده‌مى ده‌دات و به ئه‌ندامه‌كانى ده‌فه‌رمێت بێنه قسه، ئه‌وانیش دێنه قسه‌و شایه‌تى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن).