Yaseen • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَا عَلَّمْنَٰهُ ٱلشِّعْرَ وَمَا يَنۢبَغِى لَهُۥٓ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ وَقُرْءَانٌۭ مُّبِينٌۭ ﴾
“AND [thus it is:] We have not imparted to this [Prophet the gift of] poetry, nor would [poetry] have suited this [message]: it is but a reminder and a [divine] discourse, clear in itself and clearly showing the truth,”
{پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - شاعیر نەبووە} [ وَمَا عَلَّمْنَاهُ الشِّعْرَ ] وه ئێمه پێغه‌مبه‌ری خوامان - صلی الله علیه وسلم - فێره شیعر نه‌كردووه‌و شاعیر نه‌بووه، وه قورئانیش شیعر نیه [ وَمَا يَنْبَغِي لَهُ ] وه بۆیشی نیه فێره شیعر بێت و ببێت به شاعیر‌و شیعرى له‌به‌ر نه‌بووه‌و حه‌زى پێ نه‌كردووه‌و سه‌باره‌ت به شیعرى خراپ ده‌فه‌رمێت: (ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه پڕ سكى بێت له كێم و زوخاو ئه‌وه باشتره له‌وه‌ى كه پڕ بێت له شیعرى ناشه‌رعى) [ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ وَقُرْآنٌ مُبِينٌ (٦٩) ] به‌ڵكو ئه‌م قورئانه ته‌نها زیكر‌و یادخستنه‌وه‌یه‌كه وه قورئانێكی ئاشكرایه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هاتووه.