Yaseen • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَجَعَلْنَا مِنۢ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ سَدًّۭا وَمِنْ خَلْفِهِمْ سَدًّۭا فَأَغْشَيْنَٰهُمْ فَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ ﴾
“and We have set a barrier before them and a barrier behind them, and We have enshrouded them in veils so that they cannot see:”
[ وَجَعَلْنَا مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ سَدًّا وَمِنْ خَلْفِهِمْ سَدًّا ] وه له پێش و پاشیاندا به‌ربه‌ستمان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیمان نه‌هێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئیمان هێنان نین و لووتبه‌رزو خۆبه‌گه‌وره‌زان و عینادن [ فَأَغْشَيْنَاهُمْ فَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ (٩) ] وه په‌رده‌شمان داوه به چاویاندا تا حه‌ق نه‌بینن وه ئه‌وان ئه‌و حه‌قه كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتووه نایبینن و سودى لێ نابینن، (ئه‌بو جه‌هل) هه‌ڕه‌شه‌ى كرد‌و وتى: ئه‌گه‌ر محمد - صلی الله علیه وسلم - ببینم ده‌بێت واى لێبكه‌م و واى لێبكه‌م كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى چووه ناو كه‌عبه‌یش نه‌یبینى، وه كافران له پێش ده‌رگارى ماڵى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له بۆسه‌دا بوون بۆى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له ماڵ ده‌رچوو مشتێك خۆڵى هه‌ڵگرت و كردى به‌سه‌ریانداو سه‌ره‌تاى ئه‌م سوره‌ته‌ى خوێنده‌وه تا گه‌یشته ئه‌م ئایه‌ته‌و به‌ناویاندا تێپه‌ڕى و نه‌یانبینى، (ابن عباس) به (فَأَعْشَيْنَاهُمْ) ده‌یخوێنده‌وه، واته: توشى شه‌وكوێرى و چاوئێشه‌یان ده‌كه‌ین.