As-Saaffaat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقِفُوهُمْ ۖ إِنَّهُم مَّسْـُٔولُونَ ﴾
“and halt them [there]!” [And then,] behold, they shall be asked,”
[ وَقِفُوهُمْ إِنَّهُمْ مَسْئُولُونَ (٢٤) ] وه ڕایانبگرن و به‌ندیان بكه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه له وته‌و كرده‌وه‌كانی دونیایان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه لێپرسراون، له مافى خواى گه‌وره یه‌كه‌م شت پرسیار له مرۆڤ ده‌كرێت له‌سه‌ر نوێژه‌كانى، وه له مافى خه‌ڵكى پرسیارى لێده‌كرێت له‌سه‌ر خوێن رژاندن و كوشتن، وه دوو پێى هیچ كه‌سێك ناجولێت تا پرسیارى ته‌مه‌ن و گه‌نجێتى لێنه‌كرێت له چیدا به‌سه‌ری بردووه، وه ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانى چۆن په‌یداى كردووه‌و له چیدا سه‌رفى كردووه، وه زانست و زانیاریه‌كه‌ى گه‌یاندۆتى و كارى پێكردووه یان نا، وه پرسیارى هاوڕێكانى لێده‌كرێت هاوڕێتى كه‌سانى دیندارو خواپه‌رست و ره‌وشت به‌رزى كردووه یان به پێچه‌وانه‌وه.