As-Saaffaat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالُوٓا۟ إِنَّكُمْ كُنتُمْ تَأْتُونَنَا عَنِ ٱلْيَمِينِ ﴾
“Some [of them] will say: “Behold, you were wont to approach us [deceptively] from the right!””
[ قَالُوا إِنَّكُمْ كُنْتُمْ تَأْتُونَنَا عَنِ الْيَمِينِ (٢٨) ] شوێنكه‌وتوان به ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن: ئێوه له‌لای ڕاسته‌وه بۆمان ئه‌هاتن و واتان نیشان ئه‌دا كه دینی حه‌ق و ڕاست لای ئێوه‌یه‌و نه‌تانهێشت ئێمه موسڵمان بین و ئیمان بێنین و كرده‌وه‌ى چاك بكه‌ین، یاخود ئێوه توانا‌و ده‌سه‌ڵاتتان هه‌بوو ئێمه بێده‌سه‌ڵات بووین و به‌زۆر زاڵ بوون به‌سه‌رماندا، یاخود كافران به شه‌یتانه‌كان ده‌ڵێن: ئێوه له لاى خێر‌و حه‌ق و چاكه‌وه بۆ ئێمه هاتن و ئێمه‌تان سارد ده‌كرده‌وه لێى و قه‌ده‌غه‌تان ده‌كردین لێى و باتڵتان بۆ ده‌رازاندینه‌وه تا بچینه سه‌رى.