As-Saaffaat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ثُمَّ إِنَّ لَهُمْ عَلَيْهَا لَشَوْبًۭا مِّنْ حَمِيمٍۢ ﴾
“And, behold, above all this they will be confounded with burning despair!”
[ ثُمَّ إِنَّ لَهُمْ عَلَيْهَا لَشَوْبًا مِنْ حَمِيمٍ (٦٧) ] پاشان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆر له‌و داره ئه‌خۆن ئینجا تینوویانه پاشان خوای گه‌وره ئاوێكی كوڵاویان ئه‌داتێ كه به ئاگری دۆزه‌خ كوڵاوه‌و تێكه‌ڵ به برین و زوخاوى دۆزه‌خیه‌كان كراوه كه له‌لاشه‌یان ده‌چۆڕێته‌وه‌و هه‌موو لاشه و پێست و ناو سكیان ئه‌تاوێنێته‌وه، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌و فه‌رمووی: (ئه‌گه‌ر ته‌نها دڵۆپێكی ئه‌و زه‌قومه بخرێته ناو ده‌ریاكانی دونیاوه ئه‌وه ژیان له خه‌ڵكی سه‌ر رووى زه‌وی تێك ئه‌دات، ئه‌ی ئیتر چۆن ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌وه خواردنه‌كه‌ی بێت) په‌نا به‌خوای گه‌وره‌و بمانپارێزێت.